حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
678
خزمەت
بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)، کە نوێکردنەوەی مۆڵەتاکان چوار (٤) ساڵ جارێکە، یاخود مۆڵەتی پیشەکە لەناوچووبێت بەهەر هۆکارێک یاخود ونبووبێت.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن، تۆمارگەکانی دەنگ (تسجیلات)، نەخشەساز و دیکۆرکێشانی بواری ڕاگەیاندن، ستۆدیۆی تۆمارکردنی دەنگ، کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی کتێبخانەکان، کە هاوڵاتیان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن بەدەستبهێنن ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى كۆمەڵگەی ناحکومی (ئەهلی)، ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە، لە لایەن كەرتی تایبەت بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.