مۆڵەتی پیشەی فیتەری ئۆتۆمبێل/ گەورە و بچووک (میکانیکی ئۆتۆمبێل) پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری فیتەری ئۆتۆمبێل/ گەورە و بچووک (میکانیکی ئۆتۆمبێل) دەکەن.
وەرگرتنی مۆڵەتی قوتابخانەی ئامادەیى پیشەی ناحکومى بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
مۆڵەتی پیشەی شوشتن و چەورکردنی ئۆتۆمبێل (شوشتنی ئۆتۆمبێل بە هەڵم) پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری شوشتن و چەورکردنی ئۆتۆمبێل (شوشتنی ئۆتۆمبێل بە هەڵم) دەکەن.
مۆڵەتی کارکردنی پیشەکانی (کۆمپیوتەر و چاپ سکرین و زەنگۆگراف) پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی مەڵبەندەکانی کۆمپیوتەر یان نووسینگەکانی چاپ سکرین یان زەنگۆگراف کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت تازە بکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ چێشتخانەی میللی (شعبی) نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو چێشتخانە میللیانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میللییەکان و نرخیان هەرزانە.
پێدانی مۆڵەتی پێشانگای کەلوپەلی ناوماڵ پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ پێشانگای کەلوپەلی ناوماڵ، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
نوێکردنەوەی مۆڵەتە پیشەییە هونەرییەکان نوێکردنەوەی سەرجەم ئەو مۆڵەتە پیشەییە هونەرییەکانە بە مەبەستی درێژەدان بە پیشەکانیان وەک پیشەکانی (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).
نوێکردنەوەی مۆڵەتی پیشەیی بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکی) بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)، کە نوێکردنەوەی مۆڵەتاکان چوار (٤) ساڵ جارێکە، یاخود مۆڵەتی پیشەکە لەناوچووبێت بەهەر هۆکارێک یاخود ونبووبێت.
مۆڵەتی پیشەی ڕۆنگۆڕ و پەنچەرچی تایەی ئۆتۆمبێل پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری ڕۆنگۆڕ و پەنچەرچی تایەی ئۆتۆمبێل دەکەن.
مۆڵەتی پیشەی کارگەی پلاستیک پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ کارگەی پلاستیک کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتوەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.