پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی چێشتخانەی میللی (شعبی)

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو چێشتخانەی میللیانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت و لێهاتوویی یاسایی هەبێت جگە لەوانەی، کە ڕێنماییەکی تایبەتیان هەیە.
شوێنی چێشتخانەکە پێویستە لە سنووری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکە بێت، کە داوای مۆڵەتەکەی لێ دەکات.
پێویستە پیشەوەر سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆمارکردبێت.
هێنانی لارینەبوون و ئەستۆپاکی لە (وەزارەتی شارەوانی، بەرگری شارستانی، تەندروستی، ئاسایشی ناوچەکە، بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت).
ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێویستە خاوەنکار پابەند بێت بە هەبوونی شوێنە بازرگانییەکەی و نووسینی هەمان ئەو ناوە بازرگانییەی، کە تۆماری کردووە لەسەر تابلۆی شوێنی کارەکەی بە مەرجێک تابلۆکەی ناوە بازرگانییەکەی بە زمانی کوردی بنووسرێت، ئەگەر لە پاڵ زمانی کوردی زمانێکی تر بنووسرێت پێویستە قەبارەی نووسینەکە هاوشێوەی کوردی یان بچووکتر بێت.
پێویستە لە شوێنی کار کامێرای چاودێری و سەلەی خۆڵ و خاشاک (زبڵدان) هەبێت پابەند بێت بە پاک و خاوێنی شوێنەکە.
خاوەنکار پێویستە نرخی خواردن و خواردنەوەکان هەڵبواسێت یاخود مینوی هەبێت بە زمانی کوردی.
خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکارییەک بە نووسین ئاڕاستەی قائیمقامییەت کرابێت بۆ مەبەستی پێدانی مۆڵەت.
کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگ لە ڕەگەزنامە، پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری و دوو (٢) وێنەی کەسی.
نووسراوی ناوە بازرگانییە تۆمارکراوەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
گەڕانەوەی سەرجەم ئەو ڕەزامەندیانەی لە فۆڕمی لارینەبووی (بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی تەندروستی، ئاسایشی ناوچە، وەزارەتی شارەوانی).
ماوەی پێویست
لە قائیمقامیەت سێ (٣) ڕۆژی پێویستە، بەڵام ڕەزامەندی لایەنەکانیتر دەگەڕێتەوە سەر لایەنەکان.
تێچوو
بۆ مۆڵەت هێنانی دوو (٢) پوولی دارایی.
بۆ داواکاری یەک (١) پوول.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز پێوستە ناوی بازرگانییەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی تۆمارکردبێت.
نووسراوی تۆمارکردنی ناوە بازرگانییەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان وەردەگرێت و سەردانی قائیمقامیەتی سنووری شوێنی چێشتخانەکەی دەکات.
سەردانی بەشی وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە.
سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی خزمەتخواز لە تیانووس (سجل) و پشکنین و دیاریکردنی ڕۆژی پشکنین بۆ چێشتخانەکە.
خزمەتخواز سەردانی سکاڵانووس (عریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی فۆڕمی داواکاری پشکنینی شوێنی کارەکەی.
لە ڕۆژی پشکنین دوای ئەنجامدانی پشکنین و پابەندبوون بە سەرجەم مەرجەکان فۆڕمی لارینەبوونی سەرەتایی پێدەدرێت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم ئەو لایەنانەی، کە لە فۆڕمی لارینەبوونی سەرەتایی ئاماژەی پێکراوە خزمەتخواز دووبارە سەردانی قائیمقامیەت دەکاتەوە لە بەشی مۆڵەتدان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی لارینەبوون و لە هەمان ژوور مۆڵەتی چێشتخانەکەی وەردەگرێتەوە و مامەڵەکەی کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-B02
دوا دەستکاری23-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.