گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل لە چاپی کۆنەوە بۆ جۆری چاپی نوێی پیتی ئینگلیزی، لە کاتی گەچران یان کۆنبوونی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ یاخود هەر هۆکارێکی تر.
وەزارەتی ناوخۆ
هەر هاوڵاتییەکی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کاتی بە دەست بهێنێت، ئەگەر لە وڵاتی خۆی خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕین بێت. ئەم مۆڵەتە کاتییە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵ بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت تازە بکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی چەکە بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی دانیشتووی هەرێمی کوردستان.
پێدانی کۆدی ڤیزەیە بە دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی ڤیزە بۆ هاوڵاتیانی بیانی.
گواستنهوهی تۆماری ئۆتۆمبێلە به ههموو جۆرهکانییەوە له پارێزگایهک بۆ پارێزگایهکی تر، لەسەر داواکاری و خواستی خزمەتخواز.
بریتییە لە بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتی، بە وەرگرتنی پەنجەمۆر و پێدانی زانیاری لەسەر پێشینەی هاوڵاتیان بە لایەنی داواکار، بۆ مەبەستەکانی دامەزراندنی هاوڵاتیان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات، هەڵگرتنی چەک یاخود ئەندامبوون لە سەندیکا پیشەییە مۆڵەت پێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان.
لە کاتی ونبوونی تابلۆی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل بە هەموو جۆرەکانییەوە بە هەر هۆکارێک بێت، پێویستە خاوەنی ساڵیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکات، بە مەبەستی دروستکردنەوەی تابلۆی تازە.
دووبارە دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبووە، بۆ هەموو خاوەن ساڵیانەیەکی تایبەت بە (بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم) لە کاتی ونکردنی لە لایەن خاوەنەکەیەوە.
تۆمارکردن و پێدانی ژمارە و ساڵیانەی تایبەتە بە ماتۆرسکیلەکان، بە مەبەستی ڕێکخستنیان لە شەقامەکان. بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ.
گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، ژمارەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تر، واتا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت به ههمان خاسییهتهکانی ئۆتۆمبێلهکه، لەسەر داواکاری خزمەتخواز ئەم خزمەتە ئەنجام دەدرێت.