وەزارەتی ناوخۆ

بریتییە لە ئەنجامدانی پشکنینی DNA لە تاقیگەی بایۆلۆجی لە بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم، کە بە نوسراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ئاراستە دەکرێت، بۆ مەبەستی سەلماندنی ڕەچەڵەک (اثبات نسب)، تۆمارکردنی سەرلەنوێ (تسجیل مجدد)، ڕاپۆرتی هەڵوێستی ڕەگەزنامە (تقریر موقف الجنسیە) یان پێدانی ڕەگەزنامە لە سەر مام، ئامۆزا و خاڵ.
بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
پشتگیریکردنی ماوەی ئاوارەیی گەڕاوەکانە بۆ دامودەزگاکانی پەیوەندیداری وەکو (ڕەگەزنامە، نشینگە، پسوولەی خۆراک و هەژمارکردنی خزمەتی ئاوارەیی).
هەر هاوڵاتییەک، کە بەڵگەنامەکانیان لێ ون دەبێت سەردانى بنکەى پۆلیسى ونبووەکان دەکات، بۆ مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکانیان وەک (ڕەگەزنامەى عێراقى، پێناسى بارى شارستانى، فۆڕمى خۆراک، مۆڵەتى شۆفێرى، ساڵانەى ئۆتۆمبێل، پێناسى سەربازى، پێناسى فەرمانبەران، یاخود هەر بەڵگەنامەیەکیتر) جــگە لە پاسپۆرتى عێراقى.