وەزارەتی ناوخۆ

پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی کە پێشتر لە لایەن کۆمپانیاکان یان دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان هێنراونەتە هەرێمی کوردستان کە وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی کارتی نشینگەکەیان، خاوەن ماڵەکان لەسەر سپۆنسەری خۆیان کارتی نشینگە بۆ خزمەتکارەی بیانییەکە نوێ دەکەنەوە.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ کارگەی پلاستیک کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتوەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ پێشانگای کەلوپەلی ناوماڵ، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی کرێی گواستنەوەی ئاوارە گەڕاوەکانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە لایەن بنکەکانی پێشوازی لە سنوورەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی هەمان ڕاپۆرت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆوە بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ پێدانەوەی کرێی ڕێگای ئاوەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی مانگانە.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانییانەی لە کونسولخانەکان و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.