حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
671
خزمەت

وەزارەتی ناوخۆ

مۆرێکە لە پاسپۆرت یاخود بەڵگەنامەی فەرمی کەسانی بیانی دەدرێت، بە مەبەستی دەرچوون و بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو کەسانە بە شێوەیەکی فەرمی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ڤیزای هاتنە ژوورەوە یاخود کارتی نشینگەکەیان بەسەرچووە یاخود بە ڕەزامەندی خۆیان دەیانەوێت کارتی نشینگەکەیان هەڵبوەشێنەوە، یاخود پەنابەرن، یاخود بۆ ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دەرچوون (جواز المرور) بۆ دروست دەکرێت.
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی کە پێشتر لە لایەن کۆمپانیاکان یان دەستی کاری بیانی بۆ ماڵان هێنراونەتە هەرێمی کوردستان کە وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی کارتی نشینگەکەیان، خاوەن ماڵەکان لەسەر سپۆنسەری خۆیان کارتی نشینگە بۆ خزمەتکارەی بیانییەکە نوێ دەکەنەوە.
هەر هاوڵاتییەک، کە بەڵگەنامەکانیان لێ ون دەبێت سەردانى بنکەى پۆلیسى ونبووەکان دەکات، بۆ مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکانیان وەک (ڕەگەزنامەى عێراقى، پێناسى بارى شارستانى، فۆڕمى خۆراک، مۆڵەتى شۆفێرى، ساڵانەى ئۆتۆمبێل، پێناسى سەربازى، پێناسى فەرمانبەران، یاخود هەر بەڵگەنامەیەکیتر) جــگە لە پاسپۆرتى عێراقى.
دووباره‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێک ونبووه‌ یان تێكچووه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ، كه‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه‌ به‌ هه‌مان به‌روار و ڕێكه‌وتی ده‌رچوون و كۆتایی، كه‌ پێشتر تۆماركراوه.
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له‌ كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نووسراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه‌.
پشتگیریکردنی ماوەی ئاوارەیی گەڕاوەکانە بۆ دامودەزگاکانی پەیوەندیداری وەکو (ڕەگەزنامە، نشینگە، پسوولەی خۆراک و هەژمارکردنی خزمەتی ئاوارەیی).