پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیای دەستی کاری بیانی بەڵگەنامەیەکی فەرمییە لە لایەن وەزارەتمانەوە دەردەچێت و ماف دەداتە کۆمپانیا بۆ هێنانی کرێکاری بیانی.
پشتیوانی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان خزمەتگوزارییەکی گشتییە تایبەتە بە پاڵپشتیکردنی گەنجان و لاوان لە ڕووی دارایی و هونەری، بە مەبەستی کەم کردنەوەی ڕێژەی بێکاری و بەگەڕخستنی تواناکانیان بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی داهات بۆیان و بەشێکی گرنگ و دانەبڕاو بن لە بنیاتنانی ئابووری هەرێمی کوردستان.
سەرپەرشتی ئەو كەسانەی كە لادانی یاساییان كردووە بە یاساش سەر پێچیان لەسەر ساغ بووەتەوە (چاكسازی كۆمەڵایەتی بۆ زیندانیکراوان) ئەم خزمەتگوزاریەیە، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان پێی هەڵدەستێت و بریتییە لە دووبارە شیاندنەوەی سزادراوان لە ڕووی ڕەوشتی و پەروەردەیی و ڕەفتاری و كلتوورییەوە بە ئامانجی گێڕانەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگا وەكو تاكێكی سوودبەخش.
مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی پێدانی مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی بۆ شوێنی کار، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بۆ سەلامەتی خاوەن کار و کرێکاران لە کاتی کارکردن.
دەستەبەرکردنی کرێکار دەستەبەرکردنی گشت کرێکارانی کەرتی تایبەت، بۆ پاراستنی مافەکانیان لە کاتی کارکردنیان.
پێدانی مۆڵەت بە پیشەوەران بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی کارەبا و کەلوپەلی ناوماڵ و ئۆتۆمبێل و میکانیکی) مۆڵەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاش - فرۆشتن (چاککردنەوە) بریتییە لە پێدانی مۆڵەت بەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاکردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبای و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاکردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی). ئەو مۆڵەتە پێویستە دوای چوار (٤) ساڵ نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی کرێکاری بیانی بۆ ئەو کرێکارانەی، کە لە دەرەوەی عێراق دێن تاوەکو مافی کاریان هەبێت و بتوانن نیشتەجێ بن.
کردنەوەی خولی ڕاهێنان (مهشق و ڕاهێنانی پیشهیی) کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ هاوڵاتییان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری لە بوارە جیاوازەکان وەکو PVC، کارهبا، ساردکەرەوە، دورمان، کۆمپیوتەر.
دۆزینەوەی هەلی کار دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بێکاران و ئەو کەسانەی، کە بێکارن و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانمان ناوی خۆیان تۆماردەکەن لەگەڵ زانیاری تەواویان، پاشان لەگەڵ کۆمپانیاکان هەماهەنگی دەکرێ و کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە بەپێی پسپۆڕیان، هەروەها دەتوانن لە ڕێگەى پۆرتاڵى هەلى کار بەشێوەى ئۆنلاین لە ماڵەوە یاخود لە کۆمپانیا داواى هەلى کار و کرێکار بکەن.