پێناسە
بریتییە لە پێدانی مۆڵەت بەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاکردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبای و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاکردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی). ئەو مۆڵەتە پێویستە دوای (٤) چوار ساڵ نوێ بکرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
/ بەڕێوەبەرایەتی کار
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتی کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوى تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە پیشەوەر تەمەنی لە (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت، (تەنها ئەگەر هاتوو خزمەتخواز پیشەکە لە باوانیەوە بۆ مابێتەوە و مۆڵەتەکە (شەهادەکە) دەبێت بە ناوی خۆی، بەڵام پێویستە کەسێکی تر کارەکە بەڕێوەببات کە تەمەنی سەروی (١٨) هەژدە ساڵ بێت.
شوێنی کاری پیشەکەی هەبێت.
پیشەوەر بێت و شارەزابێت لە کارەکەی.
پێویستە پیشەوەر سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆمار کردبێت.
هێنانی لاری نەبوون و ئەستۆپاکی لە (بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتى لە وەزارەتی كار، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت لە وەزارەتی دارایی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی).
مۆڵەتی پیشەیی پێویستە دوای (٤) چوار ساڵ نوێ بکرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتیمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و کارتی زانیاری).
(٤) چوار وێنەی کەسی.
بڕوانامەی پیشەیی ئەگەر هەبێت (نموونە: ئەندازیار).
بەڵگەنامەی لاری نەبوونی سەرجەم فەرمانگەکان.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٠) دە ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی یاسای ژمارە (١٨)ی ساڵی ١٩٨٧ (قانون ممارسة المهنه لصیانة):
- (٣٠،٠٠٠) سی هەزار دینار بۆ مۆڵەت.
- (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ نوێکردنەوە.
- (٣٠،٠٠٠) سی هەزار دینار بۆ مۆڵەت.
- (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ نوێکردنەوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوبەرایەتی کار دەکات لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری هاتوو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارە هاتوو بۆ داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرم و دیاریکردنی ڕۆژی پشکنین و هەڵسەنگاندنی تاقیکردنەوەی پیشەوەر و ئامادەکردنی نوسراو بۆ فەرمانگەکان بە گوێرەی جۆری پیشەکە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین و دەرچوونی لە تاقیکردنەوەی پیشەیی و گەڕاندنەوەی ڕەزامەندی سەرجەم فەرمانگەکانی داوای لێکراوە، فایلەکەی ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەلایەتی دەکرێت، بە مەبەستی وردبینی کۆتایی و وەرگرتنی ڕەزامەندی پێدانی مۆڵەتەکە، ئەمە ڕێکارێکە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار لە ڕێگای پۆستەچی خۆیان ئەنجامی دەدەن و پیشەوەر چاوەڕوانی گەڕانەوەی مۆڵەتەکەی دەکات.
دوای وردبینیکردن و نەبوونی هیچ کێشەیەک لە داواکاری و شوێنی کار، فەرمانی کارگێڕی و پێدانی مۆڵەتەکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەلایەتی پەسەند دەکرێت، فەرمانگە لە ڕێگەی پۆستەچی خۆیانەوە مۆڵەتەکە دەگەڕێننەوە ئەو (بەڕێوبەرایەتی کار)ی کە داواکارییەکی لێوە هاتووە، دواتر هاوڵاتی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ئاگادار دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتە پیشەییەکە و کۆتایی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-14
دوا دەستکاری28-08-2023
Add new comment