سەرپەرشتی ئەو كەسانەی كە لادانی یاساییان كردووە بە یاساش سەر پێچیان لەسەر ساغ بوەتەوە (چاكسازی كۆمەڵایەتی بۆ زیندانی کراوان)

پێناسە
ئەم خزمەتگوزاریەیە كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان پێی هەڵدەستێت و بریتییە لە دووبارە شیاندنەوەی سزادراوان لە ڕووی ڕەوشتی و پەروەردەیی و ڕەفتاری و كلتوورییەوە بە ئامانجی گێڕانەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگا وەكو تاكێكی سوودبەخش.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی

کاتی کارکردن
(٢٤) کاتژمێر کراوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی / هەولێر
هەولێر / شەقامی عەونی یوسف / تەنیشت بەرگری شارستانی
ئیمەیڵ:- Work.ministrty@yahoo.com
0662648277
بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵان / هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری بەرامبەر فامیلی مۆڵ
ئیمەیڵ:- Chaksazizhnanwmndala.hawler@gmail.com
0662647266
بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵان / سلێمانی
سلێمانی / معەسكەر سەلام
ئیمەیڵ:- Sul.statitic@yahoo.com
0533205805
بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەوران / دهۆک
دهۆک / تاخێ زركا
ئیمەیڵ:- Plan_gawran_duhok@yahoo.com
0627629939
بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵان / دهۆک
دهۆک / ئیتیتێ
ئیمەیڵ:- Plan_duhok@yahoo.com
07504045695
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر
هەولێر / كەسنەزان / گوندی كانی گەنی
ئیمەیڵ:- planchaksazi@yahoo.com
0662581030
بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەوران/ سلێمانی
سلێمانی / معەسكەر سەلام
ئیمەیڵ:- Plang_silemani@yahoo.com
0533210025
مەرجەکان
مەرجە بە پێی یاسا ماددەیەكی لەسەر ساغ بێتەوە.
لە لایەن دادگایەكی دیاریكراوەوە ڕەوانەی چاكسازییەكان كرابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێویستی بە بەڵگەنامە نییە تەنها بە فەرمانی دادگا وەردەگیرێت.
ماوەی پێویست
ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لە دووبارە بنیاتنانەوەی تاکەکان کاتی زۆری دەوێت و پێشكەش بە سوودمەند دەكرێت بە گوێرەی ئەو ماوەی سزایەی كە لە لایەن دادگاوە بۆی دانراوە (لە مانگێک بەرەو سەرووتر بگرە سوودمەند بوو هەیە سزاكەی تا هەتایە (مؤبد)ە).
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
وەرگرتنی سزادراو لە بەشی پێشوازی.
پڕكردنەوەی فۆرمیكی گشتگیر و هەمەلایەن سەبارەت بە كەسایەتی سزادراو لە لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەڕاوی یاسایی و بارودۆخی تەندروستی.
مانەوەی سزادراو بە پێی پێویست لە بەشی پێشوازی بۆ ماوەی (٣ - ١٥) سێ تا پانزە ڕۆژ، لەم ماوەیە زیاتر نەبێت.
ناردنی سزادراو بۆ هۆڵەكانی سزادراوان.
ئاراستەكردن و بردنی سزادراو بۆ شوێنی خۆی بە پێی ئەم پۆڵێنەی كە لە لایەن توێژەرەكانەوە بۆ هۆڵەكانی سزادراوان ئەنجام دراوە بە پێی ماددە یاساییەكەی كە هاتووە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-20
دوا دەستکاری21-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.