مۆڵهتی بهخێوكهر پێدانی مۆڵهتی به مووچه به فهرمانبهران، یان پێدانی بڕێک پارهی مانگانه بهو كهسانهی، كه فهرمانبهر نین و سهرپهرشتی كهسێكی كهمئهندام دهكات. ئەوەی یهک (١) كهمئهندام بهخێو دهكات (١٤٠) سەد و چل ههزار دیناری پێدهدرێت، ئهوهی دوو (٢) كهمئهندام بهخێو دهكات (٢١٠) دوو سەد و دە ههزار دیناری پێدهدرێت.
چارەسەركردنی كێشەی منداڵان چارەسەركردنی کێشە و گرفتی منداڵان كاتێک، کە منداڵ نەتوانێت بۆ خۆی چارسەری كێشەی خۆی بكات بۆیە پەیوەندی بە هێڵی فریاكەوتنی منداڵان دەكات (هێڵی ١١٦).
پاراستن و گەشەپێدان و ڕاهێنانی منداڵان بۆ ڕاهێنان، فێركردن و هۆشیاركردنەوەی منداڵان لە بوارە جیاجیاكان (هونەر، میوزک، چاڵاكی دەستڕەنگینیی، وەرزش، زمان و كۆمپیوتەر).
چاودێری منداڵانی بێ سەرپەرشت كە دایک و باوكیان نەماوە چاودێریكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت، كە دایک و باوكیان نەماوە، یان دایكیان هاوسەرگیری كردووەتەوە، بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو تاکو تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ ، پێشکەشکردنی خزمەت بەو منداڵانە بەشێوەی بیست و چوار (٢٤) کاتژمێریی. ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە یەک (١) ڕۆژ تاکو چوار (٤) ساڵە، بەپێی سیستەمی دایەنگە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە پێنج (٥) ساڵ تاکو هەژدە (١٨) ساڵ، مامەڵەکردن لەگەڵیان بەپێی سیستەمی ژمارە (٥)ی ساڵی ١٩٨٦ دەبێت.
دەرهێنانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحكومی پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
مۆڵەتی كردنەوەی سەنتەرەكانی شەبەنگی ئۆتیزمی ناحكومی هاوڵاتی و کەسانی خاوەن سەرمایە دەتوانن داوای مۆڵەتی کردنەوەی سەنتەری شەبەنگی ئۆتیزم بكەن، بەو مەرجەی هاوڵاتییەكە پسپۆڕی لە پەروەردەی تایبەت هەبێت، یاخود كەسێكی پسپۆڕ دیاریبكات، كە توانا و شارەزایی لە کارکردن لەگەڵ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم هەبێت.
مووچەی كەمئەندام پێدانی مووچەیەک بە بڕی (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ ئەو كەمئەندامانەی، كە هیچ مووچەیەكی تریان نییە و بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ ئەو كەمئەندامانەی، كە فەرمانبەرن یان خانەنشینن. بۆ هەردوو حاڵەت پێویستە لیژنەی پزیشكی پشتڕاستی كەمئەندامییەكەی بكاتەوە بەم شێوەیە (جەستەی بزوێن ٤٠٪، نابینا - نابیست ٦٠٪، بیركۆل ٦٥٪، مەنگۆل ٨٪، تالاسیمیا ٥٪، هیمۆفیلیا ٥٠٪، ئۆتیزم ٨٠٪، شیزۆفرینیای توند ٥٠٪، شلل دەماغ - كورتە باڵا - منداڵی نەخۆشی شەكرە).
خانەنشینکردنی کارمەندانی کەرتی تایبەت خانەنشینکردنی ئەو کەسانەى لە کەرتی تایبەت خزمەتى سی (٣٠) ساڵیان تەواوکردووە، بەپێی یاسا مەرجى خانەنشینی دەیانگرێتەوە.
پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت بریتییە لەو بڕە پارەیەی، کە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیدات بە کەسی دەستەبەرکراو لە کاتی کۆتایی هاتنی خزمەتەکەى لە کەرتی تایبەت، ئەگەر مەرجەکانی خانەنشینی نەیگرتەوە، یاخود لەو دۆخانەی دەقی یاسایی پاڵپشت، بۆ سوودمەندبوون لەم خزمەتە دەیانگرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کۆمپانیای دەستی کاری خۆماڵی كۆمپانیای دهستی کاری خۆماڵی نووسینگهیهكی بهكارخستنی كرێكاری خۆماڵییه، كه خاوهنهكهی كهسێكی مهعنهوی بێت وهک (كۆمپانیا، ڕێكخراو، سەنتەرهكانی ڕاهێنانی پیشهیی له كهرتی تایبهت).