مووچەی كەمئەندام

پێناسە
پێدانی مووچەیەک بە بڕی (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ ئەو كەمئەندامانەی كە هیچ مووچەیەكی تریان نییە و بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ ئەو كەمئەندامانەی كە فەرمانبەرن یان خانەنشینن.
بۆ هەردوو حاڵەت پێویستە لیژنەی پزیشكی پشتڕاستی كەمئەندامییەكەی بكاتەوە بەم شێوەیە (جەستەی بزوێن ٪٤٠، نابینا - نابیست ٪٦٠، بیركۆل ٪٦٥، مەنگۆل ٪٨، تالاسیمیا ٪٥، هیمۆفیلیا ٪٥٠، ئۆتیزم ٪٨٠، شیزۆفرینیای توند ٪٥٠، شلل دەماغ - كورتە باڵا - منداڵی نەخۆشی شەكرە).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی / هەولێر
هەولێر / هەڤاڵان / نزیک یاریگای بچوک
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی / سلێمانی
سلێمانی / گردی جۆگە / پشت پاركی دایک
ئیمەیل:- atta.hassan87@gmail.com
0533232720
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی/ دهۆک
دهۆک تاخێ ئیتیت / نێزیک چاکسازى ژنان و زاروکان
ئیمەیل:- dosdduhok@gmail.com
07511760363
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی / گەرمیان
گەرمیان / كەلار شەقامی حمە ڕەش / تەنیشت باخچەی پەپولە / نزیک سوپەر ماركێتی میلانۆ
07728606400
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی / هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک قوتابخانەی احمد موختار جاف
ئیمەیل:- halabga.dolsa@gmail.com
مەرجەکان
كەمئەندام بێت و نەتوانێت بژێوی خۆی دابین بكات.
پێویستە لیژنەی پزشكی پشتڕاستی كەمئەندامییەكەی كردبێتەوە.
دانیشتووی هەرێمی كوردستان بێت یان لە سنووری مادەی (١٤٠) سەد و چل بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی.
كارتی زانیاری.
پسولەی خۆراک.
وێنەی كەسیی ڕەنگاوڕەنگ (٢) دوو دانە.
ڕاپۆرتی پزیشكی وەزارەتی تەندروستی.
ماوەی پێویست
(٢) دوو ڕۆژ بۆ (٧) حەوت ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستن دەكات، بە مەبەستی داواکردنی مووچەی كەمئەندامییەکەی.
ناردنی كەمئەندام بۆ لیژنەی پزشكی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاپۆرتی پزیشكی تایبەت بە كەمئەندامی.
وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی، بە مەبەستی تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ كەمئەندامەكە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-22
دوا دەستکاری09-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.