پێناسە
بریتییە لەو بڕە پارەى کە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیدات بە کەسی دەستەبەرکراو لە کاتی کۆتایی هاتنی خزمەتەکەى لە کەرتی تایبەت، ئەگەر مەرجەکانی خانەنشینی نەیگرتەوە، یاخود لەو دۆخانەی دەقی یاسایی پاڵپشت، بۆ سوودمەند بوون لەم خزمەتە دەیانگرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
/ بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی
کاتی کارکردن
لە (٨:٣٠)ی بەیانی تا (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی / هەولێر
هەولێر / ڕێگاى کەرکوک / بەرامبەر بەنزینخانەى مەنتکاوە
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی/ سلێمانی
سلێمانی / شەقامى سلێمانى / سەرووى بەریدەکە
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی / دهۆک
دهۆک / گرێ باصى
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کرێکاری کەرتی تایبەت بێت یان خۆی خاوەنکار بێت.
کرێکار ژمارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەبێت و بەشداری پارەی مانگانەی بۆ درابێت لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی باری شارستانی.
ڕەگەزنامە.
بۆ کرێکارى بیانى، پاسپۆرت و تیكتی فرۆكه یان پاس.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٥) پانزە ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەری کۆمەڵایەتى دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
دواتر خزمەتخواز بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی مامەڵەکە، سەردانی هۆبەی پاداشتی کۆتایی خزمەت دەکات.
ناردنی دۆسیەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتی کار و دەستەبەر، بەشی خانەنشین.
وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتى گشتی.
گەڕانەوەى بۆ بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەری کۆمەڵایەتى.
دواتر پێدانی چەک و وەرگرتنی پارەى پاداشتی کۆتایی خزمەت لە بانکی فیدراڵ.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-13
دوا دەستکاری21-04-2022
Add new comment