پێناسە
خانەنشینکردنی ئەو کەسانەى لە کەرتی تایبەت خزمەتى (٣٠) سی ساڵیان تەواو کردووە و، بە پێی یاسا مەرجى خانەنشینی دەیانگرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
/ بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی
کاتی کارکردن
لە (٨:٣٠)ی بەیانی تا (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی / هەولێر
هەولێر / ڕێگاى کەرکوک / بەرامبەر بەنزینخانەى مەنتکاوە
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی/ سلێمانی
سلێمانی / شەقامى سلێمانى / سەرووى بەریدەکە
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی / دهۆک
دهۆک / گرێ باصى
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کرێکاری کەرتی تایبەت بێت یان خۆی خاوەنکار بێت.
کرێکار ژمارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەبێت و بەشداری پارەی مانگانەی بۆ درابێت لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی باری شارستانی.
ڕەگەزنامە.
(٤) چوار وێنەى ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٦) شەش مانگ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری لە بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەری کومەڵایەتى، دواتر پێشکەشکردنی پێداویستییەکان وەکو (بەڵگەنامەى کۆچ کردن، دابەشنامەى شەرعی، حج الوصایە).
سەردانی هۆبەى خانەنشین و بەشدارییەکان دەکات بە مەبەستی پڕکردنەوەى فۆرمی ژمارە (٣)ی بۆ کۆچکردوو.
پڕکردنەوەى فۆرمی خانەنشینی بەساڵاچوو ژمارە (٥).
پڕکردنەوەى فۆرمی خانەنشینی پەککەوتوو ژمارە (٢).
فۆرمی دەست بەکاربوون و کۆتایی ڕاژەى بۆ پڕ دەکرێتەوە و لە ناو دۆسیەکەى دادەندرێت.
دواتر وردبینی دەکرێت، بە مەبەستی دەرچوونی بڕیاری تەرخانکردنی مووچە.
بە نووسراوی فەرمى ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکرێت، بە مەبەستی وردبینی و وەرگرتنی ڕەزامەندی.
دواى وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکرێت و بە لیست ناویان دەچێتە بانکی فیدراڵ، بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-12
دوا دەستکاری21-04-2022
Add new comment