وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەیە، كە لە كۆمەڵگادا لە لایەن كەسوکار یان هەر كەسێكی ترەوە، هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبێت، هەروەها ئەو کچ و ژنانەی تووشی هەڕەشە دەبنەوە، دەتوانن سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینن.
چارەسەركردنی کێشە و گرفتی منداڵان كاتێک، کە منداڵ نەتوانێت بۆ خۆی چارسەری كێشەی خۆی بكات بۆیە پەیوەندی بە هێڵی فریاكەوتنی منداڵان دەكات (هێڵی ١١٦).
بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)، کە نوێکردنەوەی مۆڵەتاکان چوار (٤) ساڵ جارێکە، یاخود مۆڵەتی پیشەکە لەناوچووبێت بەهەر هۆکارێک یاخود ونبووبێت.
بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر، کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)٠