حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
675
خزمەت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

بریتییە لە پێدانی مۆڵەت بەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاکردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبای و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاکردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی). ئەو مۆڵەتە پێویستە دوای چوار (٤) ساڵ نوێبکرێتەوە.
خزمەتگوزارییەکی گشتییە تایبەتە بە پاڵپشتیکردنی گەنجان و لاوان لە ڕووی دارایی و هونەری، بە مەبەستی کەم کردنەوەی ڕێژەی بێکاری و بەگەڕخستنی تواناکانیان بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی داهات بۆیان و بەشێکی گرنگ و دانەبڕاو بن لە بنیاتنانی ئابووری هەرێمی کوردستان.
پێدانی مووچەیەک بە بڕی (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ ئەو كەمئەندامانەی، كە هیچ مووچەیەكی تریان نییە و بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ ئەو كەمئەندامانەی، كە فەرمانبەرن یان خانەنشینن.
بۆ هەردوو حاڵەت پێویستە لیژنەی پزیشكی پشتڕاستی كەمئەندامییەكەی بكاتەوە بەم شێوەیە (جەستەی بزوێن ٤٠٪، نابینا - نابیست ٦٠٪، بیركۆل ٦٥٪، مەنگۆل ٨٪، تالاسیمیا ٥٪، هیمۆفیلیا ٥٠٪، ئۆتیزم ٨٠٪، شیزۆفرینیای توند ٥٠٪، شلل دەماغ - كورتە باڵا - منداڵی نەخۆشی شەكرە).
ئەم خزمەتگوزاریەیە، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان پێی هەڵدەستێت و بریتییە لە دووبارە شیاندنەوەی سزادراوان لە ڕووی ڕەوشتی و پەروەردەیی و ڕەفتاری و كلتوورییەوە بە ئامانجی گێڕانەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگا وەكو تاكێكی سوودبەخش.
هاوڵاتی و کەسانی خاوەن سەرمایە دەتوانن داوای مۆڵەتی کردنەوەی سەنتەری شەبەنگی ئۆتیزم بكەن، بەو مەرجەی هاوڵاتییەكە پسپۆڕی لە پەروەردەی تایبەت هەبێت، یاخود كەسێكی پسپۆڕ دیاریبكات، كە توانا و شارەزایی لە کارکردن لەگەڵ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم هەبێت.
پێدانی مۆڵه‌تی به‌ مووچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران، یان پێدانی بڕێک پاره‌ی مانگانه‌ به‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ فه‌رمانبه‌ر نین و سه‌رپه‌رشتی كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام ده‌كات.
ئەوەی یه‌ک (١) كه‌مئه‌ندام به‌خێو ده‌كات (١٤٠) سەد و چل هه‌زار دیناری پێده‌درێت، ئه‌وه‌ی دوو (٢) كه‌مئه‌ندام به‌خێو ده‌كات (٢١٠) دوو سەد و دە هه‌زار دیناری پێده‌درێت.
ئەو خێزانەیە منداڵێک بەخێو دەكات، كە لە ڕووی بایەلۆجییەوە منداڵی خۆی نییە، بەڵام ئەركی پاراستن و چاودێری و پەروەردەكردنی جێگرەوەی دەگرێتە ئەستۆ، (پێكدێت لە پیاو و ژن، یاخود ژن بە تەنیا ئەگەر جیا بووبێتەوە، یان بێوەژن، بە مەرجێک خاوەنی شیاویی یاسایی تەواوبن).
كۆمپانیای ده‌ستی کاری خۆماڵی نووسینگه‌یه‌كی به‌كارخستنی كرێكاری خۆماڵییه‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت وه‌ک (كۆمپانیا، ڕێكخراو، سەنتە‌ره‌كانی ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ كه‌رتی تایبه‌ت).
کۆمەڵە پەیمانگایه‌کن، کە سەر بە وەزارەتمانن و لە ڕێگایانەوە خزمەت بە توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت وه‌کو (نابینا، نابیست، بیرکۆڵ، ئۆتیزم).