پێناسە
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی بۆ شوێنی کار، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بۆ سەلامەتی خاوەن کار و کرێکاران لەکاتی کارکردن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
/ بەڕێوەبەرایەتی کار
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتی کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوى تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
شوێنی کارەکە تەندروست بێت.
کەلوپەلی خۆپارێزی بۆ دابین کرابێت.
ئامێری ئاگر کوژێنەوە و دەرمانخانەی بۆ دابین کرابێت.
پێوستە پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی.
وێنەی کەسی ڕەنگاوڕەنگ (٢) دوو دانە.
پوولی حکومی.
نوسراوی باجی دەرامەت.
نوسراوی سەندیکا، بۆ تۆماری جێی کار.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٧) حەوت ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ١٩٨٧ ماددەی حەوتەم:
- دەرهێنانی مۆڵەت (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار.
- نوێکردنەوە (١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار.
- دەرهێنانی مۆڵەت (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار.
- نوێکردنەوە (١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ کردنەوەى پەیمانگا:
دەبێت یەکەم جار نوسراو لە وەزارەتى پەروەردە بۆ وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتى گشتی كار و دەستەبەر ئاراستە بكرێت.
دەبێت یەکەم جار نوسراو لە وەزارەتى پەروەردە بۆ وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتى گشتی كار و دەستەبەر ئاراستە بكرێت.
دواتر لە بەشی تەندروستی و سەلامەتى پیشەیی لە بەڕێوەبەرایەتى گشتی كار و دەستەبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتى کار هەمان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەوانە دەکرێت.
دواتر سەردانیکردنی لیژنەى تەندروستی و سەلامەتى پیشەیی بۆ شوێنی کار.
پێدانی ڕاپۆرت بە بەڕێوەبەری کار و بەرزکردنەوەى، بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتی.
كۆتا هەنگاو وەرگرتنی ڕەزامەندی.
بۆ کارگە و مۆڵەکان:
لیژنەى تەندروستی و سەلامەتى پیشەیی سەردانی کارگە و مۆڵەکان دەکات.
لیژنەى تەندروستی و سەلامەتى پیشەیی سەردانی کارگە و مۆڵەکان دەکات.
لیژنەكە جەخت لەسەر جێبەجێكردنی مەرجەكان دەكاتەوە.
ئەگەر مەرجەکان جێبەجێ نەکرابێت سزای پێویست بۆ ئەم شوێنە دەردەچێت.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-08
دوا دەستکاری25-07-2023
Add new comment