دۆزینەوەی هەلی کار

پێناسە
دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بێکاران و ئەو کەسانەی، کە بێکارن و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانمان ناوی خۆیان تۆماردەکەن لەگەڵ زانیاری تەواویان، پاشان لەگەڵ کۆمپانیاکان هەماهەنگی دەکرێ و کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە بەپێی پسپۆڕیان، هەروەها دەتوانن لە ڕێگەى پۆرتاڵى هەلى کار بەشێوەى ئۆنلاین لە ماڵەوە یاخود لە کۆمپانیا داواى هەلى کار و کرێکار بکەن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران / بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتی کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوى / تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکان
بێکار بێت.
خوێندکار نەبێت.
تەمەنی لە نێوان هەژدە تا پەنجا (١٨ - ٥٠) ساڵ بێت.
فەرمانبەر نەبێت.

ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەى بارى شارستانى یاخود کارتى نشتیمانى.
ماوەی پێویست
ماوەی دیاریکراو نییە، چونکە پەیوەستە بە هەلی کارەوە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز ناوى خۆی لە ماڵپەڕی دۆزینەوەى هەلی کار تۆمار دەکات.
لیژنەى گەڕان بە دوای کار سەردانی پڕۆژە و کارگە و مۆڵەکان دەکات، بە مەبەستی دۆزینەوەى هەلی کار.
دوای ئەوەى خزمەتخواز ئەو هەلی کارەى، کە داوای کردبوو دۆزرایەوە، پەیوەندی پێوە دەکرێت و چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت و دەنێردرێتە سەر کار.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-16
دوا دەستکاری21-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.