بریتییە لە دابەشکردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتییان لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بە نرخێکی دیاریکراو.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
زانیاری بەو خوێندکارانەی کە پێویستیان بە زانیاری هەیە لەکاتی توێژینەوەیان لەو بابەتانەی کە پەیوەندی هەیە بە بواری نەوت و شوێنی کێلگە نەوتییەکان.
ئەنجامدانی پشکنینی ئەندازەیی بۆ تەواوی کەلوپەلە گرنگەکانی سێفتی ڤالڤ و سۆندەی بەتاڵکردن و پڕکردنەوەی غازی شل و تۆڕی بۆڕی غاز و پشکنینی زەمینی لە ناو کارگەی غازەکان و پێدانی بەڵگەنامەی پشکنین (شهادة فحص).
لوک (مۆر) بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت لەسەر پێوەرەکان بۆ دڵنیابوون لە دەستکاری نەکردنی پێوەرەکان.
بریتییە لە پشکنینی تاقیگەیی بۆ چەو و لم و تێکەڵە، کە لە لایەن کارگەکانی چەو و لم بەرهەم دەهێنرێن.
زیادکردنی ئاشکرا مزایەدەکان بە پێی یاسای فرۆشتن ئەنجام دەدرێت.
بریتییە لە ئەنجامدانی گرێبەستی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا و گرێبەستەکانی دابینکردن لە هەرێم و بە پێی ڕێنمایی گرێبەستەکان ئەنجام دەدرێت.