پێناسە
زانیاری بەو خوێندکارانەی، کە پێویستیان بە زانیاری هەیە لەکاتی توێژینەوەیان لەو بابەتانەی، کە پەیوەندی هەیە بە بواری نەوت و شوێنی کێلگە نەوتییەکان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان- ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / بەڕێوەبەرایەتی بنچینە زانیارییەکان / بەشی GIS
هەولێر (٣٠) مەتری/ باڵهخانەی ئەنجومەنی وەزیران
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org
07502451264
مەرجەکان
پێویستە نووسرای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێبێت، پشتگیری بکەن، کە قوتابییە، بەڵام بۆ دامودەزگاكانى حكومەت نوینەرى دەست نیشانكراویان دەتوانیت وەریبگرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ خزمەتخواز، بۆ پشتگيریکردن.
ماوەی پێویست
يەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بێبهرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا هێنانی نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
بەڕێوەبەری کارگێڕی نووسراو ئاڕاستەی ئەو بەشە دەکات، کە پەیوەندی بەو بەشەوە هەیە.
وەرگرتە، ژمارەی نووسراوەکە تۆماردەکات.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی واژۆی لەسەر دەکات و نووسراو دەنێرێتە بەشی GIS.
بەشی GIS ئەگەر داتا و زانیارییەکانی لەلابوو دەتوانین زانیارییەکان بدەین بە هارد کۆپی یان سۆفت کۆپی.
بەڵام ئەگەر زانیارییەکانیان لە لانەبوو نووسراو بۆ کۆمپانیای نەوت دەکەین بۆ وەرگرتنی داتا و زانیاری، بە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی.
دوای ئەوەی، کە کۆمپانیای نەوت وەڵام دەداتەوە بۆ وەرگرتنی داتا و زانیارییەکان، قوتابی سەردانی بەشی GIS دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی داتاو زانیارییەکان، بە هارد کۆپی یان سۆفت کۆپی دەدرێتە خزمەتخواز.
ژووری دەرکردە، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-14
بابەت
دوا دەستکاری
14-07-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان