پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی، کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی، سینەما، گەرماو و کارگەکان).
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک
پێدانی کارتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو کرێکارانەی لە شوێنە گشتییەکان کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی تەندروستییان.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی و سینەما و گەرماو) و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتاییە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا، کارگە یان بازرگانێکە، بە مەبەستی هاوردەکردنی کەرستەی سەرەتایی خۆراک.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
پێدانی مۆڵەتی هاوردنی خواردن و خواردنەوەیە بۆ کونسوڵخانە و کۆمپانیا وەبەرهێنە بیانییەکان.
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا براندەکان لە لایەن کۆمپانیا، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
پشکنينى خۆراکه له ڕووی (فيزيايى و بايۆلۆژى و کيمياوى)، بۆ دڵنيابوون له جۆر و کوالێتى خۆراکهکه؛ تا بزانرێت شياوه له ڕووى مرۆييهوه بۆ خواردن و خواردنهوه.