پێناسە
پێدانی نوسراوی هاوردەکردنی زەیت و ڕۆنی خەست یان کەرەستەی سەرەتایەکەی لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی
/ بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
/ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
نوسینی سەر بەهەمەکە پێویستە بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بێت.
کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگان تۆمارکراو بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسولەی کڕین (Invoice) کە ڕاستێندراو بێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی بەرهەمهێن.
لیستی بەرهەمەکان (Packing list)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی تەندروستی کە ڕاستێندراو بێت لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی فرۆشتنی ئازاد (Free sale) ڕاستێندراو بێت لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی سەرچاوە (شهادة المنشاء) کە ڕاستێندراو بێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی شیکاری (شهادة تحلیل)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی ئەو ماددە پلاستیکییەی کە ڕۆنەکەی تێداهەڵدەگیرێت (Food grade) کە ڕاستێندراو بێت لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن.
بڕوانامەی تەندروستی ڕووەکی (شهادە الصحە النباتیە) (Certificate of phytosanitary) بۆ ئەو ڕۆنانەی کە سەرچاوەکانیان ڕووەکییە، کە ڕاستێندراو بێت لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن.
بڕوانامەی تەندروستی ڤێتێرنەری (شهادە الصحە البی)( Veterinary Health certificate) به ئەو ڕۆنانەی کە سەرچاوەیان ڕۆنی ئاژەڵییە، کە ڕاستێندراو بێت لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو بۆ (٥) پێنج ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بەڵگەنامەکان.
بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردن.
نوسینگەی تایبەتی وەزیر، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی چاپکردنی نوسراوی ڕێگەپێدان.
بەڕێوەبەری پاراستنی و تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردنی نوسراوەکە.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ئارستەکردنی نوسراوەکە.
نوسینگەی تایبەتی وەزیر، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-15
دوا دەستکاری26-07-2022
Add new comment