حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی داد

کەسێک دەبێتە دەستەبەر (کفیل)ی کەسێکی تر لە سەر بڕە پارەیەکی دیارکراو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی کەس یاخود لایەنی سێیەم. دەستەبەری دارایی لە فەرمانگەکانی دادنوسی ڕێکدەخرێت.
بريکاردار (الموکل) کەسێک دەکاتە بريکار (الوکيل)ی خۆى، بە مەبەستی ئەوەی، کە ڕەفتارە ياساييەکانى لە بری ئەنجام بدات.
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر بریکارکردنی (توکیل) کەسێکی نزیک لە ناکام یان پارێزەرێک لەسەر داوای پێبسپێر یان باوان یان سەرکار (وصي، ولي، قيم)ی ناکام، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی ناکام.
هەموو ئامێرێک، کە ڕۆژانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان لە کارگە و کۆمپانیاکان بەکاردەهێنرێت، وەکو ئامێرە کشتوکاڵی و پیشەییەکان، پێویستە لە دادنوس بڕوانامەی پێبدرێت، لەم بڕوانامەیە ناوی ئامێر و جۆر و چۆنیەتیی بەکارهێنانی بە ژمارەی تایبەت تۆمار دەکرێت، ئەمەش وەک ناسنامەیەک یاخود قەواڵەیەکە بۆ ئامێرەکە.
بريکاردەر (الموکل) کەسێک دەکاتە بريکارى (الوکيل) خۆى، بە مەبەستى جێبەجێکردنى کارە ياساييەکانی لە بری خۆى کە لەگەڵ یاسا و دابونەریتەکان بگونجێت.
سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە دەرەوەی هەرێمەوە دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، پێویستە لە لایەن وەزارەتی دادەوە ڕاستێنرێن و پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی سیفەتی یاسایی وەربگرن.
بریتییە لە تەرخانکردنی موڵک و تۆمارکردنی لە فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بە ناوی فەرمانگەی ئەوقافی تایبەتمەند ئەگەر وەقف (مضبوط) بوو، یان بە ناوی (الواقف و الموقوف علیها) لەگەڵ دیاریکردنی جۆری وەقفەکە و مەرجەکانی وە ناوی سەرپەرشتیار (المتولی)، ئەگەر وەقفەکە لە جۆری (الاوقاف الملحقة) بوو، ئەو تۆمارکردنە پشت بە بەڵگەنامەیەکی شەرعی (حجة شرعیة) یان بڕیارێکی دادگا دەبەستێت، کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.