تۆمارکردنی گرێبەستی بانانە (تسجیل عقد المساطحة) مافی بانانە، گرێبەستێکە لە سەر موڵکێک لە نێوان خاوەن موڵک و بەکرێگری بانانە، بە گرێبەستی بەکرێدانی درێژخایەن ناودەبرێت، بەپێی ناوەڕۆکەکەی خاوەن موڵک مافی بیناکردن و بەکارهێنان دەدات بە کرێگر بەپێی ئەو مەرجانەی لە گرێبەستەکەدا لەسەری ڕێککەوتوون.
تۆمارکردنی گرێبەستی بارمتە (رهن) دانانی موڵکێکی نەگوێزراوە لەژێر بارمتە (رهن) بۆ بەرژەوەندیی خاوەن قەرز.
تۆمارکردنی لێ دەرچوون لە میرات (تسجیل التخارج من المیراث) مەبەست لێی ڕێککەوتنی میراتگران یان بەشێکیانە لەسەر دەرهێنانی هەندێکیان لە میرات یان لەسەر گواستنەوەی مافیان لە بەرامبەر قەرەبوویەکی دیارکراو لە میرات. یان قەرەبوویەکی تر یان موڵکێک بەناوی چەند کەسێک بێت و یەکێکیان یان زیاتر لێی دەربچێت و واز لە پشکی خۆی بێنێت، مامەڵەی لێدەرچوون (تخارج) دەکات بەپێی بەڵگەنامەی لێدەرچوون (حجة التخارج) کە لە دادگای تایبەتمەند دەرچووبێت.
تۆمارکردنی بەڵێننامە لە فەرمانگەی دادنوس تۆمارکردنی بەڵێننامەیەکە، کە کەسێک بە هۆیەوە بە ئەنجامدانی یان ئەنجامنەدانی کارێک یان ڕەفتارێکەوە پابەندی دەکات، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریتی گشتی دەرنەچێت.