تۆمارکردنی لێ دەرچوون لە میرات (تسجیل التخارج من المیراث)

پێناسە
مەبەست لێی ڕێککەوتنی میراتگران یان بەشێکیانە لەسەر دەرهێنانی هەندێکیان لە میرات یان لەسەر گواستنەوەی مافیان لە بەرامبەر قەرەبوویەکی دیارکراو لە میرات. یان قەرەبوویەکی تر یان موڵکێک بەناوی چەند کەسێک بێت و یەکێکیان یان زیاتر لێی دەربچێت و واز لە پشکی خۆی بێنێت، مامەڵەی لێدەرچوون (تخارج) دەکات بەپێی بەڵگەنامەی لێدەرچوون (حجة التخارج) کە لە دادگای تایبەتمەند دەرچووبێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ / وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکی هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکی شانەدەر / تەنیشت ئەکواپارک
ئیمەیڵ:- tapohawler@gmail.com
0662562700
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری / نزیک بەنزینخانەی ئاکار
0662262812
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەشتی هەولێر
هەولێر / لە ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
0662562700
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شەقڵاوە
شاقڵاوە / سەرگرد / کۆنە باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی خەبات
خەبات / نزیک قائیمقامیەتی خەبات
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەنکاوە
عەنکاوە / کۆمەڵگای کارگێڕیی عەنکاوە
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت ئاسایشی ناوشار
ئیمەیڵ: taposoran2017@gmail.com
0663503970
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی مەخمور
مەخمور / تەنیشت دادگای مەخمور
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کۆیە
کۆیە / بەرامبەر قائیمقامیەتی کۆیە
ئیمەیڵ:- Xanubere.koya@gmail.com

8630919
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی تەق تەق
تەق تەق / تەنیشت سەنتەری گەنجانی تەق تەق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەلاحەددین
سەلاحەددین / تەنیشت دادگای سەلاحەددین
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕواندوز
ڕواندوز / ناو باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چۆمان
چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتی چۆمان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی سلێمانی
سلێمانی / نزیک دادگای تازە
ئیمەیڵ:- taposull1@gmail.com
0533135585
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی
سلێمانی / تەنیشت نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی
ئیمەیڵ:- tapo-2-sul@hotmail.com
0533131230
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بازیان
بازیان / ناو باڵاخانەی ناحیەی بازیان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەربەندیخان
دەربەندیخان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک ئاسایشی دەربەندیخان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارەزوور
شارەزوور / نزیک نەخۆشخانەی زمناکۆ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دوکان
دوکان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارباژێڕ
شارباژێڕ / نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارباژێڕ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەربەت
عەربەت / ناو باڵاخانەی پۆستە و گەیاندن / نزیک مزگەوتی ڕوناکی
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / نزیک بانکی چەرمۆ و دادگای کۆن
ئیمەیڵ:- rer.chkuk@gmail.com
2245508
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا
ئیمەیڵ:- btx.raparin@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پشدەر
پشدەر / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک دادگا
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی حاجیاوا
حاجیاوا / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان
گەرمیان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
ئیمەیڵ:- tapogarmyan@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کفری
کفری / نزیک گەراجی کفری کۆن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک شارەوانیی هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- tapo-halabja@yahoo.com
0538852775
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەیدسادق
سەیدسادق / نزیک قایمقامیەتی سەیدسادق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پێنجوێن
پێنجوێن / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک دادگای پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م بەرامبەر ئامادەیی سەفین
ئیمەیڵ:- tapduhok@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئامێدی
ناو باڵاخانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئامێدی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەی ئاکرێ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / نزیک قایمقامیەتی بەردەڕەش
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شێخان
شێخان / بەرامبەر فەرمانگەی کشتوکاڵیی شێخان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی زاخۆ
زاخۆ / نزیک دادگای زاخۆ
ئیمەیڵ:- xanuberezaxo@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ
سێمێڵ / بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ
ئیمەیڵ:- khanobar semeel@gmail.com
مەرجەکان
دەکرێت لە ڕێگای نوێنەرەوە بە دەست بهێنرێت بە هەبوونی بریکارنامەیەکی یاسایی.
خزمەتخواز دەبێت خاوەن پشک بێت لە دابەشنامەکە.
لە میرات دەرچوون (تخارج) دەبێت هەر لەگەڵ مامەڵەی میرات یان گواستنەوە ئەنجام بدرێت.
بوونی بەڵگەنامەی لێ دەرچوون (حجة التخارج)ی دەرچوو لە دادگای تایبەتمەند.
مامەڵەی لێ دەرچوون بۆ کەسێک ناکرێت، ئەگەر مامەڵەی میرات و گواستنەوە پێشتر ئەنجام درابێت.
مامەڵەی لێ دەرچوون دوای تێپەڕبوونی پازدە (١٥) ساڵ بەسەر بەڵگەنامەی لێ دەرچوون (حجة التخارج) جێبەجێ ناکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی، یان دووان لەو بەڵگەنامانە (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، پاسپۆرتی عێراقی).
وێنەی تۆماری موڵک.
دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی.
مناسخة (دابەشکردنی پشکەکان بەپێی شایستەبوونیان).
بەڵگەنامەی لێ دەرچوون (حجة التخارج)ی دەرچوو لە دادگای تایبەتمەند.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
- ڕێژەی (٢٪) ئەو پشکانەی کە لێ دەرچوون ( تخارج ) یان بۆ ئەنجامدەدرێت لە کۆی نرخی خەمڵاندنی موڵک، پاڵپشت بە بڕگەی (ا) لە ماددەی (٤٩) لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ی هەموارکراو.
- ڕێژەی (٪١) ڕەسمی پوول لە نرخی ئەو پشکانەی کە لێ دەرچوون (تخارج) یان بۆ ئەنجام دەدرێت لە کۆی نرخی خەمڵاندنی موڵک بەپێی بڕگەی (چوارەم) لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان،لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- بڕی (١٢,٠٠٠) دوازدە هەزار دینار بۆ لیژنەی کەشف و تەقدیر قیمەی عقار بەپێی ڕێنمایی تایبەت بە یاسای خەمڵاندنی بەهای خانووبەرە و سوودەکانی ژمارەی (٨٥) ساڵی ١٩٧٨ی هەموارکراو.
- بڕی (٧,٥٠٠) حەوت هەزار و پێنج سەد دینار ڕەسمی دادی، بەپێی بڕگە (٨) لە مادەی (٥٣)ی یاسای ڕەسمی دادی (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ هەموارکراو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی فەرمانگە و پێشکەشکردنی داواکاری (عریضة) بە بەڕێوەبەر.
وەرگرتنی فۆڕمی ژمارە (١٠) لە خەزنە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی مۆرکردن و واژۆکردن لەسەر فۆڕمی تایبەت.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان و ئاڕاستەکردنی بۆ ژوورەکانی تر.
سەردانی ژووری دۆسییەکان دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیەکە.
سەردانی ژووری تۆمارەکان دەکات، بە مەبەستی دۆزینەوەی تۆماری هەمیشەیی و وردبینیکردن.
سەردانی ژووری گڵدانەوە دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ نیشانەیەکی گڵدانەوە.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی کرێی پشکنین.
سەردانی ژووری نۆڕین (کشف) دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین.
سەردانی ژووری یاریدەدەر دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕەسمەکانی تایبەت بە تۆمارکردن و ڕەسمی پوول.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی بڕی ڕەسم.
بەپێی سنوورەکانیان سەردانی ژووری تۆمارکار و یاریدەدەرەکان دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن و دانپێدانان.
ناردنی مامەڵەکە بۆ دەستەی لێوردبوونەوە، بە مەبەستی وردبینکردنی.
دوای پەسەندکردن لە لایەن دەستەوە کۆتا هەنگاو، وێنەی تۆماری موڵکەکەی وەردەگرێتەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-13
دوا دەستکاری12-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.