تۆمارکردنی گرێبەستی بارمتە (رهن)

پێناسە
دانانی موڵکێکی نەگوێزراوە لەژێر بارمتە (رهن) بۆ بەرژەوەندیی خاوەن قەرز.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ / وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکی هەولێر
هەولێر / بەرامبەر پارکی شانەدەر / تەنیشت ئەکواپارک
ئیمەیڵ:- tapohawler@gmail.com
0662562700
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠) مەتری / نزیک بەنزینخانەی ئاکار
0662262812
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەشتی هەولێر
هەولێر / لە ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
0662562700
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شەقڵاوە
شاقڵاوە / سەرگرد / کۆنە باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی خەبات
خەبات / نزیک قائیمقامیەتی خەبات
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەنکاوە
عەنکاوە / کۆمەڵگای کارگێڕیی عەنکاوە
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سۆران
سۆران / تەنیشت ئاسایشی ناوشار
ئیمەیڵ: taposoran2017@gmail.com
0663503970
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی مەخمور
مەخمور / تەنیشت دادگای مەخمور
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کۆیە
کۆیە / بەرامبەر قائیمقامیەتی کۆیە
ئیمەیڵ:- Xanubere.koya@gmail.com

8630919
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی تەق تەق
تەق تەق / تەنیشت سەنتەری گەنجانی تەق تەق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەلاحەددین
سەلاحەددین / تەنیشت دادگای سەلاحەددین
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕواندوز
ڕواندوز / ناو باڵاخانەی قائیمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چۆمان
چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتی چۆمان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەمی سلێمانی
سلێمانی / نزیک دادگای تازە
ئیمەیڵ:- taposull1@gmail.com
0533135585
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی
سلێمانی / تەنیشت نەخۆشخانەی هەرێمی ئەهلی
ئیمەیڵ:- tapo-2-sul@hotmail.com
0533131230
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بازیان
بازیان / ناو باڵاخانەی ناحیەی بازیان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەربەندیخان
دەربەندیخان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک ئاسایشی دەربەندیخان
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارەزوور
شارەزوور / نزیک نەخۆشخانەی زمناکۆ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دوکان
دوکان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شارباژێڕ
شارباژێڕ / نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارباژێڕ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی عەربەت
عەربەت / ناو باڵاخانەی پۆستە و گەیاندن / نزیک مزگەوتی ڕوناکی
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / نزیک بانکی چەرمۆ و دادگای کۆن
ئیمەیڵ:- rer.chkuk@gmail.com
2245508
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا
ئیمەیڵ:- btx.raparin@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پشدەر
پشدەر / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک دادگا
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی حاجیاوا
حاجیاوا / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان
گەرمیان / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان ناو باڵاخانەی قایمقامیەت
ئیمەیڵ:- tapogarmyan@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی کفری
کفری / نزیک گەراجی کفری کۆن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک شارەوانیی هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- tapo-halabja@yahoo.com
0538852775
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سەیدسادق
سەیدسادق / نزیک قایمقامیەتی سەیدسادق
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی پێنجوێن
پێنجوێن / کۆمەڵگای کارگێڕیی فەرمانگەکان / نزیک دادگای پێنجوێن
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م بەرامبەر ئامادەیی سەفین
ئیمەیڵ:- tapduhok@yahoo.com
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئامێدی
ناو باڵاخانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئامێدی
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ئاکرێ
ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەی ئاکرێ
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەردەڕەش
بەردەڕەش / نزیک قایمقامیەتی بەردەڕەش
تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی شێخان
شێخان / بەرامبەر فەرمانگەی کشتوکاڵیی شێخان
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی زاخۆ
زاخۆ / نزیک دادگای زاخۆ
ئیمەیڵ:- xanuberezaxo@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ
سێمێڵ / بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ
ئیمەیڵ:- khanobar semeel@gmail.com
مەرجەکان
تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ زیاتر بێت، یان هاوسەرگیری کردبێت یان لە دادگا ڕێگەپێدراو بێت.
خاوەن لێهاتوویی تەواو بێت (هۆشدار و ئاقڵ بێت).
گڵدانەوە یان بارمتە لەسەر موڵکەکەی نەبێت، ئەگەر هەبێت، پێویستە ڕەزامەندیی خاوەن قەرزی یەکەم وەربگیرێت.
مامەڵەکە پەسند بێت و قەواڵەکەش نوێکرابێتەوە.
ئەگەر بارمتە بۆکراو کەسی سروشتی بێت، وێنەی خۆی پێویستە.
دوو (٢) شاهید و وێنەیان پێویستە.
نووسراوی ئەو لایەنەی قەرزدەرە، ئەگەر کەسەکە کەسێکی واتایی (معنوی) بێت ؛ بانک، کۆمپانیا یان هەر لایەنێکی تر.
پێویستە خزمەتخواز پاکانەکانی (باجی دەرامەت، باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا، سەرۆکایەتیی شارەوانی) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان دووان لە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى)ی قەرزدار.
وێنەی تۆماری موڵک.
نووسراوی ئەو لایەنەی قەرزدەرە لە کاتێک ئەگەر کەسەکە کەسێکی واتایی (معنوی) بێت ئینجا بانک بێت یاخود کۆمپانیا یان لەیەنێکی تر.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ چوار (٤) ڕۆژ.
تێچوو
- (٧,٥٠٠) حەوت هەزار و پێنج سەد دینار ڕەسمی دادی بەپێی بڕگە (٦) لە ماددە (٥٣) لە یاسای ڕەسمە دادییەکان ژمارە (١١٤) ساڵی ١٩٨١ هەموارکراو.
- ڕێژەی (٪٢.٥) ڕەسمی پوول لە گوژمەی قەرز (مبلغ الدین) بەپێی بڕگەی (سێیەم) لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١. ئەگەر خاوەن قەرزەکە (الدائن المرتهن) یەکێک بێت لە فەرمانگەکانی میری و کەرتی گشتی و بانکە ئەهلییەکان.
- ڕێژەی (٪٠.٥) ڕەسمی پوول لە بڕی قەرز (مبلغ الدین) بەپێی بڕگەی (دووەم/١) لە خشتەی ڕەسمە ڕێژەییەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١. ئەگەر خاوەن قەرز یەکێک بێت جگە لەوانەی لە بڕگەی سەرەوە باسکراون.
- (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار وێنەی تۆماری کاتی.
- بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی وێنەی تۆمار بەپێی بڕگەی (٣٦) لە خشتەی ڕەسمە جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.
- (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار فۆڕمی نمونە (١١).
- بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار ڕەسمی پوولی داواکاری فۆڕمی نمونە (١١) بەپێی بڕگە (٤٩) لە خشتەی ڕەسمی جێگیرەکان لە یاسای ڕەسمی پوولی ئیتیحادی ژمارە (٧١) ساڵی ٢٠١٢ بەرکار و هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١.

ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردنی فەرمانگە، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت لە خەزنە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بۆ مۆر و واژۆکردن و ئاڕاستەکردنی بۆ ژوورەکانی تر.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان و ئاڕاستەکردنی بۆ ژوورەکانی تر.
سەردانی ژووری دۆسیەکان دەکات،بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیەی موڵکەکە،
سەردانی ژووری تۆمارەکان دەکات،بە مەبەستی دەرهێنانی تۆماری موڵکەکە.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات،بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ ژووری گڵدانەوە.
سەردانی ژووری گڵدانەوە دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون کە گڵدانەوەی لەسەرە یان نا.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، ڕەسمی لێ وەردەگرێت.
سەردانی ژووری یاریدەدەر و تۆمارکار دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن و وەرگرتنی دانپێدانان.
سەردانی ژووری دەستەی لێوردبوونەوە دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە.
دوای پەسەندبوونی مامەڵەکە پێدانەوەی وێنەی تۆماری (مداینە).
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-23
دوا دەستکاری07-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.