وەزارەتی داد

بريکاردەر (الموکل) کەسێک دەکاتە بريکارى (الوکيل) خۆى، بە مەبەستى جێبەجێکردنى کارە ياساييەکانی لە بری خۆى کە لەگەڵ یاسا و دابونەریتەکان بگونجێت.
بەڵگەنامەیەکە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان و تێبینەرایەتییەکان دەردەچێت بە گوێرەی تۆماری هەمیشەیی، دوای ئەوەی تۆمارکردنەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت، دواتر دەدرێت بە خاوەن موڵک، کە هاوچەشنە لەگەڵ تۆمارە هەمیشەییەکەی.
تۆمارکردنی گرێبه‌ستێکه‌ له‌ نێوان خاوه‌ن کار، کە لەوانەیە کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی بێت، لەگەڵ کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان مەعنەوی، تایبەت بە ئەنجامدانی کارێک، لە گرێبەستەکە، بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن، کە لەسەری ڕێک دەکەون، دیار دەکات بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود دیارینەکراو.
بەڵگەنامەیەکی یاساییە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار بۆ گەرەنتی کردنی مافەکانی خاوەن قەرز، کە قەرزدار ئامادەی دەکات بۆ خاوەن قەرز.
تایبەتە بە سەیرکردنی دروستی ئەو فەرمان و بڕیارە کارگێڕییانەی، کە لە فەرمانبەران و دەستەکانی فەرمانگەکانی هەرێمەوە دەردەچن، یەکلاکردنەوەی ئەو داوایانەی فەرمانگەکان و کەسەکان پێشکەشی دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە کارگێڕییە کۆتاییەکان. هەروەها داواکانی قەرەبووکردنەوە لەو زیانانەی، کە دروست دەبن لە ئەنجامی ئەو بڕیارە کارگێڕییانەی بە نایاسایی دەرچوون.
جۆرەکانی داوا لە دادگای کارگێڕی:
یەکەم: داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمان یاخود بڕیارە کارگێڕییەکان.
دووەم: داواکانی قەرەبووکردنەوە.
تۆمارکردنی گرێبەستێکە کە لە نێوان فرۆشیار و کڕیاری موڵکێک ئەنجام دەدرێت، بە پێی گرێبەستەکە، فرۆشیار موڵکی خۆی بە کڕیار دەفرۆشێت، شێوەی یاسایی وەردەگرێت و گرێبەستەکە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە تۆماردەکرێت، دوای وەرگرتنی دان پێدانانی هەردوو لایەن.
سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی، کە لە دەرەوەی هەرێمەوە دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، پێویستە لە لایەن وەزارەتی دادەوە ڕاستێنرێن و پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی سیفەتی یاسایی وەربگرن.
هەموو ئامێرێک، کە ڕۆژانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان لە کارگە و کۆمپانیاکان بەکاردەهێنرێت، وەکو ئامێرە کشتوکاڵی و پیشەییەکان، پێویستە لە دادنوس بڕوانامەی پێبدرێت، لەم بڕوانامەیە ناوی ئامێر و جۆر و چۆنیەتیی بەکارهێنانی بە ژمارەی تایبەت تۆمار دەکرێت، ئەمەش وەک ناسنامەیەک یاخود قەواڵەیەکە بۆ ئامێرەکە.