پێناسە
پێدانی نوسراوی هاوردەکردنی دەرمانە بۆ کارگە ناوخۆییەکان و کۆمپانیا کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

The address of the Directorate of Import and Production of Medicine and Medical Devices, Ministry of Health

کاتی کارکردن
08:00 to 14:30 hrs
Directorate of Import and Production of Medicine and Medical Devices, Ministry of Health
١٠٠ م تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەڕین.
100 meter road, near Rapareen Hospital, Erbil
email: info@kmcakrg.org
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کەسی جێبەجێکار دەبێت سەر بە کۆمپانیا بێت ئەگەر داواکارییەکە لە لایەن کۆمپانیا بوو. هەروەها، کەسی جێبەجێکار دەبێت سەر بە کارگە بێت ئەگەر داواکارییەکە لە لایەن کارگە بوو.
کۆمپانیا تۆمارکراو بێت لە وەزارەتی تەندروستی.
مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی هاوردەکردنی دەرمان:
پێویستە دەرمانەکان لە لایەن دەستەی باڵای پەسەندکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی پەسەند کرابێت.
پێویستە دەرمانەکە بە (Dosage)ەکەیەوە لە لیستی نیشتمانیدا هەبێت (National Drug List)دا هەبێت.
دەبێت ئەو کارگەیەی دەرمان دروست دەکات لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم (KMCA) تۆمارکرابێت.
دەبێت ئەو کارگەیەی دەرمان دروست دەکات لە وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکرابێت.
نابێت دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ماددەی تاقیگەیی بفرۆشرێت تەنها دوای ئەنجامدانی شیکاری تاقیگەیی و وەرگرتنی مۆڵەتی فرۆشتن.
دەبێت هاوردەکار ئەم پێداویستییە تاقیگەیانەی خوارەوە بۆ پشکنینی داو و دەرمان ئامادە بکات:
ماددە پێوەرییەکانی دەرمان (Reference standard).
شێوازی شیکردنەوەی دەرمان کە لە لایەن کارگەی دروست کەرەوە پەسەندکردبێت و بە زمانی ئینگلیزی بێت (Method of analysis of finished product).
خاسڵەتەکانی دەرمان کە لە لایەن کارگەی بەرهەمهێنەوە پەسەندکرابێت وە بە زمانی ئینگلیزی بێت (Specifications of finished product).
بۆ ئەو دەرمانانەی کە تۆماری سەرەتایان هەیە، (٦) شەش مانگ جارێک دەبێت مۆڵەتی هاوردەکردنەکەی نوێ بکاتەوە.
بۆ ئەو دەرمانانەی کە تۆماری کۆتاییان هەیە، (١) یەک ساڵ جارێک دەبێت مۆڵەتی هاوردەکردنەکەی نوێ بکاتەوە.
بۆ دەرمانی کۆنتڕۆڵکراو (Controlled medicine):
نوسراوی وەزارەتی تەندروستی کە ناو و بڕی ماددەکەی تێدابێت.
دەرمانەکە لە لیستی ڤیەنا هەبێت وەک دەرمانی کۆنتڕۆڵکراو (Controlled medicine).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی شیکردنەوەی ڕەسەن (Certificate of analysis)، وە بە زمانی ئینگلیزی بێت بۆ هەموو (Batch number).
بڕوانامەی وڵاتی سەرچاوە (Certificate of origin) بە پەسەندکراوی.
لیستی بەرهەمەکان (Packaging list).
پسولەی (Invoice) کڕین.
هاپێچکردنی وێنەی پاکەیجەکە (Art work).
دەبێت دەرمانەکە لە (٪٥٠)ی (Shelf life) تێپەڕ نەکات.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٣) سێ ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی کۆنوسی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٥٢٧) لە ٢٥/٥/٢٠١٤ بڕی:
- (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دینار، بۆ ڕێگەپێدانی کاتی هاوردەکردنی دەرمان.
- (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار، بۆ هەر باجێک.

ڕێکار و هەنگاوەکان
لە (erequest.kmcakrg.org) داواکاریەکەی پێشکەش دەکات کە تێیدا جۆری ماددەکە دیاری دەکات.
دوای تەواوبوونی ڕێگەپێدان بە شێوەی ئۆنڵاین، هاوڵاتی سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی بەشی چاپکردن، بە مەبەستی پێشکەشکردنی پسولە و چاپکردنی نوسراوی ڕێگەپێدان.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-38
دوا دەستکاری18-07-2022

Add new comment