پێناسە
تۆمارکردنی کارگەی بەرهەمهێنەری دەرمانە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA)، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ تۆمارکراوە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

The address of the Directorate of Import and Production of Medicine and Medical Devices, Ministry of Health

کاتی کارکردن
08:00 to 14:30 hrs
Directorate of Import and Production of Medicine and Medical Devices, Ministry of Health
١٠٠ م تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەڕین.
100 meter road, near Rapareen Hospital, Erbil
email: info@kmcakrg.org
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت تۆمارکردنی کارگە لە لایەن (KMCA) لە ڕێگای کۆمپانیایەکی تۆمارکراو لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی تۆمارکردنی کارگەکە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق.
وێنەیەک لە بڕوانامەی (Good manufacturer practice) کە ماوەی بەسەرنەچوو بێت.
نوسراوی دەسەڵات پێدراو (کتاب تخویل) لە کارگەی بەرهەمهێنەر بۆ داواکار، بۆ تۆمارکردن لە (KMCA). وە پەسەند کرابێت لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێنەر.
نوسراوی پشتگیری یان وێنەیەک لە ناسنامەی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بۆ دەرمانسازی داواکار.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٤) چواردە بۆ (٣٠) سی ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی کۆنوسی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٥٢٧) لە ٢٥/٥/٢٠١٤ بڕی:

- (٢،٥٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بۆ تۆمارکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی دەرمان هەر (٥) پێنج ساڵ جارێک.

- (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ فۆرمی تۆمارکردنی کارگەی دەرمان.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی (KMCA) سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکات.
سەردانکیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
خزمەتخواز دوای ماوەی دیاریکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندی پێوە دەکرێت بۆ دووبارە سەردانیکرنەوە.
بەشی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی ئاراستەکردنی بۆ هۆبەی ژمێریاری
سەردانیکردنی هۆبەی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەی تۆمارکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-39
دوا دەستکاری18-07-2022

Add new comment