تۆمارکردنی کارگەکانی دەرمان لە (KMCA)

پێناسە
تۆمارکردنی کارگەکانی بەرهەمهێنەری دەرمانە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA)، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدراڵ تۆمارنەکراوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان / هەولێر
شەقامی (١٠٠)م تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ: info@kmcakrg.org
مەرجەکان
پێویستە تۆمارکردنی کارگە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA)، لە ڕێگای کۆمپانیایەکی تۆمارکراو لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بێت.
مۆڵەتی بەرهەمهێنانی کارگەی بەرهەمهێنەر (Manufacturing License) لە وڵاتی بەرهەمهێنەر پەسەندکراو بێت لە لایەن دەزگای پەیوەندیدار، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێنەر، هەروەها باڵیۆزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە وڵاتی بەرهەمهێنەر.
نووسراوی پێدانی دەسەڵات لە کۆمپانیای بەرهەمهێن بۆ داواکار، بۆ تۆمارکردنی کارگەکەی لە (KMCA)، هەروەها پەسەند کرا بێت لە لایەن ژووری بازرگانی و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن، لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی بەرهەمهێنەر.
لیستی دەرمانەکان بە ژمارە و ڕێکەوتی تۆمارکردن لە وڵاتی بەرهەمهێنەر.
نووسراوی پشتگیری یان وێنەیەک لە ناسنامەی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بۆ دەرمانسازی داواکار.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
لیستی هەژمارکردنی بەڵگەنامە پێشکەشکراوەکان (Index list).
بڕوانامەی (Good manufacturer practice) باوەڕپێکراو، کە ماوەی بەسەرنەچووبێت، دەرچوو بێت و پەسەند کرا بێت لە دەزگای پەیوەندیدار، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن و باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی بەرهەمهێنەر و بە زمانی ئینگلیزی بێت.
وێنەک لە (Valid Good manufacturer practice) لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن پەسەند کرا بێت. باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی بەرهەمهێنەر، یان وێنەیەک لە بڕوانامەی (Certificate of pharmaceutical product) بە لایەنی کەم بۆ دوو بەرهەمی کارگە، بەڵام ئەگەر کارگەکە یەک دەرمان بەرهەمبهێنێت تەنیا یەک (Certificate of pharmaceutical product) پێویست دەکات لەسەر فۆڕماتی (WHO)، بە زمانی ئینگلیزی لە دەزگای پەیوەندیدار و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن وە باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی بەرهەمهێنەر پەسەند بکرێت.
ماوەی پێویست
بیست و یەک (٢١) بۆ چل و پێنج (٤٥) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی کۆنووسی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٥٢٧) لە ٢٥/٥/٢٠١٤ بڕی:
- (٢,٥٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بۆ تۆمارکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی دەرمان هەر پێنج (٥) ساڵ جارێک.
- (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ فۆڕمی تۆمارکردنی کارگەی دەرمان.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی (KMCA) سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکات.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی داواکاری پێشکەشکردن.
خزمەتخواز لە دوای ماوەی دیاریکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندی پێوە دەکرێت بۆ دووبارە سەردانیکرنەوە.
سەردانیکردنی بەشی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ هۆبەی ژمێریاری.
سەردانیکردنی هۆبەی ژمێریاری، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەی تۆمارکردن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-34
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.