ئەو باجەیە کە وەردەگیرێت لە خاوەن مولک لە بەرامبەر بە کرێدانی خانوو یان شوقە یان باڵەخانە یان دوکان، بە ڕێژەی (٪١٠) لە بەهای خەمڵێنراوی مولکەکە.
باج و ڕسومات و کرێی خزمەتەکان
كهشف و خوێندنهوەی پێوهر، له سهر داواكاری هاوبهش بۆ زانینی گوژمهی پسولهی كارهبا.
ئەو باجەیە کە لە مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتی و تایبەت وەردەگرێت بە شێوەیەکی مانگانە بە ڕێژەی (٪٥) بۆ ئەو کارمەندانەی مووچەکانیان لە سەروی (١،٠٠٠،٠٠٠) یەک میلیۆن دینارە.
هەموو خاوەن پیشە و چالاکییەکی بازرگانی و هەر سەرچاوەیەکی داهات کە قازانجی ساڵانەی هەبێت باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن پیشە و کاری بازرگانی ساڵانە باجی خۆیان بدەن لە پوختەی ئەو قازانجەی بە دەستی دەهێنن.
وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی لەسەر هاوبەشە لە بری بەکارهێنانی وزەی کارەبا.
بریتییە لەو باجەی کە ساڵانە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کاراکان لە هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا تاک و سادەکانیشەوە، بە ڕێژەی چەسپاو کە بڕەکەی (٪١٥)یە لە کۆی پوختەی قازانج.
دروستکردنى چەکى بانکییە بۆ هاوڵاتیان، بە مەبەستى ڕایکردنی ئەو مامەڵە فەرمییانەی لە بری پارەی کاش پێوستییانە لە دامودەزگاکانی حکومەت، وەک (چەکی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت).
ئەم باجەیە کە لە کاتی گواستنەوە خاوەنداریەتی مولک لە لایەنی فرۆشیار وەردەگیرێت بە گوێرەی نرخی مولکەکە کە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە خەمڵاندنی بۆ دەکرێت.
هەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک لە کاتی وەرگرتنی تەندەرێک بۆ ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەک، پێویستە بە بەهای تێچووی ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامی دەدات دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکات، ئەمەش بە شێوەی دانانی پارەی کاش یاخود بارمتەکردنی (ڕەهنکردنی) مولکە گوستراوە و نەگواستراوەکان (ئاسانکاری) دەبێت.
هەر کۆمپانیایەک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمێرى هەبێت لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان دەتوانێت ببێت بە خاوەن ئەژمێرى بانکی و (چەکى بانکی)، بە مەبەستی دانان و ڕاکێشانی پارە لە بانکە حکومییەکان.