مۆڵەتی کارکردنی پیشەکانی (تاقیگە و ستۆدیۆکانی وێنەگرتن، وێنەگرانی گەڕۆکی ڤیدیۆ و فۆتۆگراف) پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی تاقیگە و ستۆدیۆکانی وێنەگرتن، وێنەگرانی گەڕۆکی ڤیدیۆ و فۆتۆگراف کە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
مۆڵەتی پیشەی سینەما ئەهلییەکان پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی سینەماکان، کە هاوڵاتیان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن بەدەستبهێنن ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
مۆڵەتی کارکردنی پیشەکانی (کۆمپیوتەر و چاپ سکرین و زەنگۆگراف) پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی مەڵبەندەکانی کۆمپیوتەر یان نووسینگەکانی چاپ سکرین یان زەنگۆگراف کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت تازە بکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
مۆڵەتی کارکردنی پیشەی کتێبخانەکان پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی کتێبخانەکان، کە هاوڵاتیان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن بەدەستبهێنن ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
نوێکردنەوەی مۆڵەتە پیشەییە هونەرییەکان نوێکردنەوەی سەرجەم ئەو مۆڵەتە پیشەییە هونەرییەکانە بە مەبەستی درێژەدان بە پیشەکانیان وەک پیشەکانی (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).
مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی ئامێری پەیوەندی (مۆبایل) پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردنەوەی ئامێری پەیوەندی (مۆبایل) دەکەن.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی پیشەیی بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکی) بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)، کە نوێکردنەوەی مۆڵەتاکان چوار (٤) ساڵ جارێکە، یاخود مۆڵەتی پیشەکە لەناوچووبێت بەهەر هۆکارێک یاخود ونبووبێت.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشەیی بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکی) بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر، کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)٠
مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی ئامێری مۆسیقا پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردەوەی ئامێری مۆسیقا دەکەن.