حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاری تەواو وەربگرە سەربارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشییان دەکات.
671
خزمەت
بریتییە لە نوێكردنەوەی مۆڵەت بۆ باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا کۆمەڵگا ناحکومییەکان، كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێک بەسەر وەرگرتنی مۆڵەت تێپەڕ بوو بێت، پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەت تازە بكاتەوە، پاشان پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەكە نوێ بكاتەوە.
باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان دوای تێپەربوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی مۆڵەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یاخود مەعنەوی هەیە، یاخوی دوای کۆچی دوایی خاوەن مۆڵەتەکە.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو ئارایشتگایانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میللییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو کافتریایانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میللییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.