حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
670
خزمەت
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ فرۆشتنی سەوزە و میوە، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میللییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە کۆ بۆ زێڕنگر، بەپێی ڕۆژمێری ساڵانەیە، واتە هەموو مۆڵەتێک لە مانگی (١٢) بەسەردەچێت و هەڵدەوەشێتەوە پێویستە خزمەتخواز ١/٢ هەموو ساڵێک مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجامبدات تا ٥/٣١، لە دوای ئەم ماوەیە ئەگەر مۆڵەتەکەی نوێنەکاتەوە، بۆ هەر مانگێک سزای دواکەوتنی مۆڵەتەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.
وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى كۆمەڵگەی ناحکومی (ئەهلی)، ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە، لە لایەن كەرتی تایبەت بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.