مۆڵەتی سەرپەرشتی کردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا جیاجیاکان بە سیستمی LTE 4G (Long Term Evolution) خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستەمی (LTE 4G) کە لەبەر دەستە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٣ تاکو ئێستا لە لایەن (٤) چوار کۆمپانیای مۆڵەت پێدراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
پێشبینى ڕەوشى کەش و هەواى هەرێمى کوردستان بەشى پێشبینى ڕۆژانە بۆ ماوەى (٤٨) کاتژمێرى داهاتوو ڕەوشى کەش و هەواى هەرێمى کوردستان لە کاتژمێر ١٠:٣٠ى بەیانى هەموو ڕۆژێک بڵاو دەکاتەوە، هەروەها لە کاتى هاتنى شەپۆڵێکى باران بارین، یان هاتنى سەرمایەکى زۆر، یاخود هاتنى شەپۆڵى گەرما، ڕاپۆرتى تایبەت بڵاو دەکەینەوە. جگە لەوانە ڕاپۆرتى پێشبینى کەش و هەوا، داتاى باران بارینى تۆمارکراو، پلەکانى گەرما و داتاى بەفربارین بڵاودەکەینەوە. بڵاوکردنەوەى ئەم داتایانە لە ڕێگاى تۆرى کۆمەڵایەتى فەیسبووک و سایتى فەرمى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەروەها لە ڕێگاى ناردنى ئیمەیڵ بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندن و دامودەزگاکانى حکومەت.
پێدانى داتا و زانیارى (کەش و هەوا) بریتییە لە پێدانى داتا و زانیارى ڕەگەزەکانى کەش و هەوا (باران، پلەى گەرمى، ڕێژەى شێ).
پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەت بۆ کۆمپانیا و نوسینگەکانى کاروبارى گواستنەوەی هاوڵاتیان و کەلوپەل و بەرهەمە نەوتییەکان بریتییە لە گواستنەوەى هاوڵاتیان و هەموو جۆرە کەلوپەلێک و پێداویستى ژیانى ڕۆژانەى خەڵک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکى تر، بە هۆى ئامرازەکانى گواستنەوە وەک ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و بەلەم بە شێوەیەکى هاوچەرخ و شارستانى وە هەروەها ڕێکخستن و سەرپەرشتى کردن و پێدان و نوێکردنەوەى کارتى کارکردن بۆ ئامرازەکانى گواستنەوە.
بە بازاڕکردنى خزمەتگوزارییەکانى ناو فڕۆکەخانە زیادکردنى داهات و کەمکردنەوەى خەرجى لە هەردوو بوارى (None-Aeronautical & Aeronautical).
دیاریکردنى بەرزى باڵەخانەکان لە سنورى فڕۆکەخانە (OLS) دیاریکردنى بەرزى باڵەخانە و بیناکان لە ناوەوەى سنورى فڕۆکەخانە و هەندێک ڕووبەرى دیاریکراو لە دەرەوەى سنورى فڕۆکەخانە، کە کاریگەریان دەبێت لەسەر سەلامەتى فڕۆکەوانى فڕۆکەخانە، بە پێى نەخشەى سیستەمى (OLS) بە پشت بەستن بە ستاندارەکانى (ICAO) لەم بوارە. دیاریکردن و ئامادەکردنى گشت بەربەستەکانى سروشتى و دەستکرد لە سنورى ڕووتەختە بەربەستەکان و نوێکردنەوەى زانیارییەکانیان لەسەر نەخشەى (AIP)ى فڕۆکەخانە.
چوون و هاتنى گەشتیاران و هاتووچۆى ئاسمانى و پێشوازیکردنى تایبەت (VIP) گواستنەوەى گەشتیاران بۆ هەرێمى کوردستان بە ڕێگەى ئاسمانیی، ڕێکخسنتى خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ گشت گەشتیاران، میوانانى فەرمى حکومەتى هەرێم و شاندە فەرمییە نێودەوڵەتییەکان.
گواستنەوەی کارگۆی ئاسمانی گواستنەوەى کارگۆى ئاسمانى بۆ هەرێمى کوردستان بە ڕێگاى ئاسمانى و پێشکەشکردن و ڕێکخستنى خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ کەلوپەلى هاوردە و هەناردەکان.