پێناسە
بەشى پێشبینى ڕۆژانە بۆ ماوەى (٤٨) کاتژمێرى داهاتوو ڕەوشى کەش و هەواى هەرێمى کوردستان لە کاتژمێر ١٠:٣٠ى بەیانى هەموو ڕۆژێک بڵاو دەکاتەوە، هەروەها لە کاتى هاتنى شەپۆڵێکى باران بارین، یان هاتنى سەرمایەکى زۆر، یاخود هاتنى شەپۆڵى گەرما، ڕاپۆرتى تایبەت بڵاو دەکەینەوە.
جگە لەوانە ڕاپۆرتى پێشبینى کەش و هەوا، داتاى باران بارینى تۆمارکراو، پلەکانى گەرما و داتاى بەفربارین بڵاودەکەینەوە. بڵاوکردنەوەى ئەم داتایانە لە ڕێگاى تۆرى کۆمەڵایەتى فەیسبووک و سایتى فەرمى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەروەها لە ڕێگاى ناردنى ئیمەیڵ بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندن و دامودەزگاکانى حکومەت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن/بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەولێر ١
گەڕەکى منارە / بەرامبەر پاڕکی شانەدەر
ئیمەیڵ:- Erbil.weather@yahoo.com
07501450890
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەولێر ٢
گۆلان٢/ بەرامبەر ماجدى مۆڵ / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە
ئیمەیڵ:- Erbil. Meteorology @gamil.com
07517453201
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى سلێمانی
ابراهیم پاشا پشت ناوەندى گۆیژە
ئیمەیڵ:- slemanystatic@yahoo.com
07701514001
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى دهۆک
هێلا بارزان١ / تاخى شندوخا
ئیمەیڵ:- kishmanagment@gmail.com
07504852370
مەرجەکان
هیچ مەرجێک نییە بۆ وەرگرتنى ئەم خزمەتە. پێشبینیەکانى کەش و هەوا ڕۆژانە بڵاودەکرێتەوە بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتیان و ئاگاداربوونیان لە هاتنى هەر دۆخێکی کەش و هەواى ناجێگیر، یاخود زانینى هاوڵاتیان بۆ داتاکان و ڕەگەزەکانى ئاو و هەوا وەک باران بارین و پلەکانى گەرما و بەفر بارین.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشبینى ڕەوشى کەش و هەواى هەرێم پێویستى بە بەڵگەنامە و کۆپى و وێنە نییە، ڕاستەوخۆ پێشبینیەکان لە لاپەڕەى فەرمى فیسبووک و سایتى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بڵاودەکرێنەوە و هەموو هاوڵاتیان سوودمەند دەبن لێى.
ماوەی پێویست
هەموو ڕۆژانى هەفتە بەردەستە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و دەزگا خزمەتگوزارییەکان هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ١٠ى بەیانى بڵاوکراوەکانى پێشبینى سەبارەت بە ڕەوشى کەش و هەوا بڵاودەکرێتەوە لە کاتى هاتنى بارودۆخێکى سەختى کەش و هەوا پێش ٢ یان ٣ ڕۆژ هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
وەرگرتنى زانیارى لەسەر داتاکان و ڕەگەزەکانى کەش و هەوا لە لاپەڕەى فەرمى فیسبووک و سایتى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بڵاودەکرێتەوە. هاوڵاتیان دەتوانن ڕاستەوخۆ سوودمەند بن، بۆ نموونە (پێشبینییەکانى کەش و هەواى ڕۆژانە داتاى باران بارین لەسەر ناوچەکەمان بەرزترین و نزمترین پلەکانى گەرما و ئاستى بەفربارین).
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-08
دوا دەستکاری
02-11-2022
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان