بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی

بەشى پێشبینى ڕۆژانە بۆ ماوەى (٤٨) کاتژمێرى داهاتوو ڕەوشى کەش و هەواى هەرێمى کوردستان لە کاتژمێر ١٠:٣٠ى بەیانى هەموو ڕۆژێک بڵاو دەکاتەوە، هەروەها لە کاتى هاتنى شەپۆڵێکى باران بارین، یان هاتنى سەرمایەکى زۆر، یاخود هاتنى شەپۆڵى گەرما، ڕاپۆرتى تایبەت بڵاو دەکەینەوە.
جگە لەوانە ڕاپۆرتى پێشبینى کەش و هەوا، داتاى باران بارینى تۆمارکراو، پلەکانى گەرما و داتاى بەفربارین بڵاودەکەینەوە. بڵاوکردنەوەى ئەم داتایانە لە ڕێگاى تۆرى کۆمەڵایەتى فەیسبووک و سایتى فەرمى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەروەها لە ڕێگاى ناردنى ئیمەیڵ بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندن و دامودەزگاکانى حکومەت.