مۆڵەتی سەرپەرشتی کردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا جیاجیاکان بە سیستمی LTE 4G (Long Term Evolution)

پێناسە
خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستەمی (LTE 4G) کە لەبەر دەستە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٣ تاکو ئێستا لە لایەن (٤) چوار کۆمپانیای مۆڵەت پێدراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕیوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان(VSAT,WIFI,LTE4G)

کاتی کارکردن
لە یەک شەممە تاوەکو چوارشەممە(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی نیوەڕۆ، ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر (٩:٠٠) بەیانی تاوەکو (١٢:٣٠) نیوەرۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان
هەولێر / شەقامی کەرکوک / بەرامبەر تابلۆ مۆڵ
0662232800
مەرجەکان
دەبێت کۆمپانیای داوکار تۆمارکراو بێت لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان) لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
ئامادەکردنی داواکارییەک لەگەڵ دۆکیۆمێنتی پێویست بەو خزمەتگوزارییە و ئاڕاستەکردنی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
وەرگرتنی ڕەزامەندى لايەنە پەيوەندارەكانى هەبێت (وەزارەتى ناوخۆ- فرۆكەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و فرۆكەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى) کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن/بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە وگەیاندن بە نوسراوى فەرمی داوای لاری نەبوونیان لەڕووى ئەمنی و لەڕووى تەکنیکی بەپێی پەیوەندیان دەکرێت.
پێدانی ڕەزامەندی مۆڵەت بە گرێبەستی تایبەت لەگەڵ وەزارەتمان.
دەرکردنی فەرمانی وەزاری مۆڵەت پێدان لە وەزارەتمان.
پێوستە کۆمپانیا دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ فەرمانبەرانی بکات لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
پێوستە کۆمپانیا پاکانەی باجی دەرامەتی (ضریبة الدخل) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەی بڕیاری کارگێڕی دامەزراندنی کۆمپانیا (تسجیل شرکات).
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا (الشهادة الجداریة).
ناونیشانی کۆمپانیا.
ژمارەی پەیوەندی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە ناسنامەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە گرێبەستى دامەزراندنی کۆمپانیا (عقد تأسیس الشرکة).
وێنەیەک لە کۆنوسی کۆبونەوەى کۆمپانیا (محضر الاجتماع).
هێنانی نوسراوى بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
هێنانی پاکانەى باجی دەرامەت (ضریبة الدخل).
ماوەی پێویست
(١٥) پانزە بۆ (٢٠) بیست ڕۆژ، بەدەر لەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ گەڕانەوەی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیداری (وەزارەتی ناوخۆ و هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی).
تێچوو
(٤٠،٠٠٠،٠٠٠) چل ملیۆن دینار بۆ هەر یەک مێگا هێرتز (1MHz) وەک کرێی ساڵانەی مۆڵەت پێدانی بەکارهێنانی لەرەلەر، ٪١٥ قازانجی ساڵانەی کۆمپانیا. بە پێی ڕێنمایی وەرگرتنی کرێی ساڵانە کە لە هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندن.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان (سەردانەکان بەم شێوەیە دەبێت):
ژووری هاتوو دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی داواکارییەکە لەگەڵ گشت بەراییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، بە مەبەستی ناردنی داواکارییەکە بۆ وەزیر.
ژووری وەزیر، بە مەبەستی زانین و ناردنی داواکارییەکە بۆ لایەنی پەیوەندیدار (بەڕێوەبەری گشتی پۆستە وگەیاندن).
بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن ، بە مەبەستی ناردنی بۆ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابڵی تیشکی و لەرەلەرەکان.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان،بە مەبەستی دیراسەکردنی داواکارییەکە لە ڕووى یاساییەوە.
بەڕێوەبەری گەیاندن، ژووری بەرپرسیارەتی کۆمپانیاکانی گەیاندن، بە مەبەستی دیراسەکردنی داواکارییەکە لە ڕووى تەکنیکییەوە.
بەڕێوەبەری کابڵی و تیشکی لەرەلەرەیان، ژووری بەرپرسیاری لەرەلەرەکان، بە مەبەستی تەرخانکردن و بە پێی توانای بوونی باندى لەرەلەرەی پێویست بۆ مۆڵەتی ئەو خزمەتگوزارییە.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان، بە مەبەستی ئامادەکردنی گرێبەست.
وەزیر، بە مەبەستی واژۆکردنەوەی گرێبەست و فەرمانی وەزاری.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-10
دوا دەستکاری04-10-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.