پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەت بۆ کۆمپانیا و نوسینگەکانى کاروبارى گواستنەوەی هاوڵاتیان و کەلوپەل و بەرهەمە نەوتییەکان

پێناسە
بریتییە لە گواستنەوەى هاوڵاتیان و هەموو جۆرە کەلوپەلێک و پێداویستى ژیانى ڕۆژانەى خەڵک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکى تر، بە هۆى ئامرازەکانى گواستنەوە وەک ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و بەلەم بە شێوەیەکى هاوچەرخ و شارستانى وە هەروەها ڕێکخستن و سەرپەرشتى کردن و پێدان و نوێکردنەوەى کارتى کارکردن بۆ ئامرازەکانى گواستنەوە.

زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە

کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوە / هەولێر
هەولێر / شەقامى کۆیە بەرامبەر ماجیدى مۆڵ
ئیمەیڵ:- GDLRT63 @yahoo.com
2540073
بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوە / هەولێر
هەولێر / شەقامى پەروەردە
07504511344
بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوە / سلێمانى
سلێمانى / (٦٠) مەترى خوار بەنزینخانەى بینایی
ئیمەیڵ:- bagu.sul @gmail.com
07702277771
بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوە / ئیدارەى ڕاپەڕین
ڕانیە / بەرامبەر قائیمقامیەتى قەزاى ڕانیە
ئیمەیڵ:- gwastnawa1991@gmail.com
07701513070
بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوەى / دهۆک
دهۆک / شەقامى بارزان تەنیشت تەلەفۆنى واڕ
ئیمەیڵ:- duhok.trans2012@gmail.com
07504585630
بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوە / هەڵەبجە
هەڵەبجە / شەقامى چەرمۆ نزیک باخچەى ناو بازار
ئیمەیڵ:- gwastnawaihalabja2017@gmail.com
0538851000
بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوە / ئیدارەى گەرمیان
کەلار / گەراجى گشتى کەلار بەرامبەر پەیمانگەى کۆمپیوتەرى کەلار
ئیمەیڵ:- gwastnaway-garmyan@yahoo.com
07725424976
مەرجەکان
بۆ هێڵەکانى گواستنەوە :-
داواکار یان شۆفێر نابێت مووچە خۆرى حکومى بێت.
پێویستە داواکار یان شۆفێر دانیشتووى ئەو پارێزگایە یان ئەو سنوورە بێت کە داواى هێڵى تیا کراوە.
داواکار یان شۆفێر پێویستە تابلۆى ئۆتۆمبێلەکەى هەرێم بێت وە ڕەنگى سوور بێت بۆ تاکسى و پاص وە بۆ بارهەڵگر ڕەنگى زەرد.
داواکار یان شۆفێر تەنها بۆ (١) یەک جار سوودمەند دەبن لە پێدانى هێڵ بە پێ پرۆسەى تیروپشک واتە هەر یەکێک لەوانى پێشتر هێڵى بۆ دەرچوو بێت بۆى نییە جارێکى تر داواکارى پێدانى هێڵ پێشکەش بکات.
بۆ کۆمپانیا و نوسینگەکانى کاروبارى گواستنەوە:-
پێویستە دامەزراوبێت و تۆمارکراو بێت لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان.
دەبێت نوسراوى پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى هەبێت.
کۆمپانیا دەبێت ئەستۆپاکى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکانى هەبێت.
کۆمپانیا دەبێت شوێنى گونجاوى هەبێت بۆ ئۆفیس و گەراجى وەستانى ئۆتۆمبێلەکانى.
کۆمپانیا دەبێت ڕسوماتى پێدان یاخود نوێکردنەوەى مۆڵەتى کارکردن بدات بە بەڕێوەبەرایەتییەکانى گواستنەوە بە پێی ڕێنمایى وەزارەتى دارایى.
کۆمپانیا دەبێت پابەند بێت بە ڕێنماییەکانى گشتى گواستنەوە.
کۆمپانیا تەنها لە بوارى ئەو مۆڵەتەى/ چالاکییەى کە پێى دراوە کار بکات.
کۆمپانیا دەبێت پشتگیرى ئاسایشى هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێویستە داواکار یان شوفێر ئەو بەڵگەنامانەى خوارەوەى هەبێت بۆ هێڵەکانى گواستنەوە :
داواکارى.
مۆڵەتى شۆفێرى.
ساڵیانەى ئۆتۆمبێل.
کارتى زانیارى.
پشتگیرى پۆلیسى هاتووچۆ.

پشتگیرى ئاسایش.
(٢) دوو وێنە.
ڕاپۆرتى پزیشکى بیسەلمێنێت کە تەمەن و تەندروستى گونجاوە بۆ کارى شۆفێرى.
تێبینى/ بۆ کۆمپانیا و نوسینگەکانى کاروبارى گواستنەوە.
هەموو ئەو خاڵانەى سەرەوەى پێویستە هەبێت جگە لە ڕاپۆرتى پزیشکى.
ماوەی پێویست
بۆ هێڵەکانى گواستنەوە (٥) پێنج ڕۆژ بۆ (٧) حەوت ڕۆژ، بۆ کۆمپانیا و نوسینگەکان (٧) حەوت ڕۆژ بۆ (١٠) دە ڕۆژ.
تێچوو
بە پێى ڕێنمایى هاوپێچکراو کە لە لایەن سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران بە پێی بڕیارى ژمارە (٣٤٥٣) لە (١١/٨/٢٠١٦) پەسندکراوە .
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ هێڵەکانى گواستنەوە:-
داواکار لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى گواستنەوە داواکارى پێشکەش دەکات.
بەڕێوەبەرایەتییەکانى گواستنەوە بە نوسراوێک داواکارییەکان بەرز دەکەنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوە.
دواى دیراسەتکردنى داواکارییەکە بەڕێوەبەرایەتى گشتى دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزیر بە پێی دەسەڵات بە نوسراویک وەڵامی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەداتەوە.
بەپێى پرۆسەى تیروپشک بۆ داواکارییەکان کارى پێویست ئەنجام دەدرێت کە لە لایەن لیژنەیەکی (لۆکال) سەرپەرشتى و جێبەجێ دەکرێت وە لە لایەن لیژنەى بەڕێوەبەرایەتى گشتییەوە چاودێرى وردبینى پڕۆسەکە دەکرێت.
دواى ئەو ڕێکارانە دەرەنجامى پرۆسەکە بە نوسراوێک بەرز دەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوە، بە مەبەستى پەسەندکردن و ڕەزامەندیدان لەسەر دانانى ئۆتۆمبێلەکان لە هێڵى کارکردن و پێدانى کارتى کارکردن.
بۆ کۆمپانیا و نوسینگەکانى گواستنەوە:-
هێنانى نوسراوێک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان لەگەڵ تەواوى بەڵگەنامەکانى دامەزراندنى کۆمپانیا بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوە.
بەرزکردنەوەى داواکارییەکە بۆ وەزیر، بە مەبەستى وەرگرتنى ڕەزامەندى.
ناردنى داواکارییەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوەى پەیوەندار بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست تا تەواوکردنى هەموو پێداویستییەکان.
دواى تەواوبوونى ڕێکارەکان لە ڕووى یاسایى و دارایى و کارگێڕییەوە دووبارە مامەڵە بە نوسراوێک بەرز دەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى، بە مەبەستى پێدانى مۆڵەت.
دواى وردبینىکردن و چێککردنەوەى مامەڵەکە، دواجار فەرمانى مۆڵەت پێدانى پێ دەردەچێت.
بۆ نوێکردنەوەى مۆڵەت هەمان ڕێگا دەگیرێتە بەر.
بۆ نوسینگەکانى گواستنەوە هەمان ڕێگا دەگرێتە بەر جگە لە خاڵى (یەکەم) چونکە نوسینگە دەبێت نوسراو لە بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوەى پارێزگاکانى پەیوەندیدار بهێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەری یاسایی
لیژنەی خزمەت لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOTAC-06
دوا دەستکاری21-08-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.