وەزارەتی پەروەردە

هەر ڕێكخراو و سەندیكایەک، كاتێک پڕۆژەیەكی پەروەردەیی هەیە و پێویست بەوە بكات بچێتە ناو سنوری قوتابخانە، مەرجە ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە وەربگرێت. وەزارەت داوای پرۆپۆزەل و ناوەرۆكی چالاكییەکەی لێ دەكات، ئەگەر هاتوو ئەو چالاكییە بە پێویست زانرا، ئەوا نووسراوی ڕێگاپێدانی بۆ دەكرێت، تاوەكو لەناو قوتابخانەكان چالاكییەکە ئەنجام بدەن، بە مەرجێک کار نەکاتە سەر دەوامی فەرمی قوتابخانەکە.
باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان دوای تێپەربوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی مۆڵەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یاخود مەعنەوی هەیە، یاخوی دوای کۆچی دوایی خاوەن مۆڵەتەکە.
بریتییە لە نوێكردنەوەی مۆڵەت بۆ باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا کۆمەڵگا ناحکومییەکان، كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێک بەسەر وەرگرتنی مۆڵەت تێپەڕ بوو بێت، پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەت تازە بكاتەوە، پاشان پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەكە نوێ بكاتەوە.
هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەی ناحکومی مافی گواستنەوەیان لە باڵەخانەیەک بۆ باڵەخانەیەکی دیکە هەیە، بەڵام پێویستە ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی پەروەردە وەربگیرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەبوونی سەرجەم مەرجە پەروەردەییەکان لە باڵەخانە تازەکە.
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.