پێناسە
ئەو قوتابیانەی دابڕاون لە خوێندن و مافی خوێندنیان لە قوتابخانەی ڕۆژ و ئێواران نەماوە و دەیانەوێت بڕوانامە بە دەست بهێنن، پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردنی لە ئەزمونەکانی دەرەکی، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی پەروەردە
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان- بەرێوەبەرایەتی گشتی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پاریزگاکان- ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
٨:٠٠ بەیانی تاکو ٣:٠٠ دوانیوەڕۆ
١-پارێزگای هەولێر (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٢-پارێزگای سلێمانی (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٣-پارێزگای دهۆك (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٤-ئیدارەی گەرمیان (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٥-پارێزگای هەلەبجە (یەروەردەی هەڵەبجە).
ژمارەی تەلەفۆن : بگۆڕى وەزارەت (٠٦٦٢٢٣٣٨٠٧)
٢-پارێزگای سلێمانی (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٣-پارێزگای دهۆك (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٤-ئیدارەی گەرمیان (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٥-پارێزگای هەلەبجە (یەروەردەی هەڵەبجە).
ژمارەی تەلەفۆن : بگۆڕى وەزارەت (٠٦٦٢٢٣٣٨٠٧)
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەر كەسێک كە دابڕابێت لە خوێندن و مافی خوێندنی لە قوتابخانەی ڕۆژ و ئێواران نەمابێت.
هەر قوتابیەک (٢) دوو ساڵ لە هەمان پۆل كەوتبێت لە قوتابخانە.
پاش كەوتنی (٢) دوو ساڵ لە قوتابخانەی ڕۆژ و (١) یەک ساڵ لە قوتابخانەی ئێواران.
قوتابیانى دەرنەچووى (١) یەک ساڵە لە پۆلى (١٢)ی دوانزەى ئامادەیى بۆى هەیە پێشکەشى ئەزمونى دەرەکى بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی دەرچوونی دوا قۆناغی خوێندن بە نمرە، بۆ زانین و دڵنیابوون لە دوا قۆناغی خوێندن.
کارتی نیشتمانی یان یەکێک لە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى).
(٨) هەشت وێنە، (٢) دوو وێنە بۆ بڕوانامەی قوتابخانە، (١) یەک وێنە بۆ فۆرم، (٢) دوو وێنە بۆ بڕوانامەی دەرچوون، (٢) دوو وێنە بۆ ناسنامەی ئەزموونی، (١) یەک وێنە وەک یەدەگ.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو ڕۆژ بۆ (٧) حەوت ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
تەنها پسولەی ژمێریاری بە بڕی (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار، بە پێی پەرتوکی ڕێنماییەکانی تایبەت بە ئەزمونەکان، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان ڕێکخراوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکەی دەکات.
سەردانی بەشی ئەزمونەکان، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی ئەزمونی دەرەکی، دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە لە هەمان ژوور وردبینی بۆ دەکرێت.
سەردانی بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی دیاریکراو.
دووبارە سەردانی بەشی ئەزمونەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسولەی ژمێریاری، مامەڵەکەی کۆتای دێت، خزمەتخواز چاوەرێ دەکات تاکو کاتی ئەزمونەکان دێت و دەتوانێت لە ڕێگای سایتی https://www.e-parwarda.com/LoginEP?returnUrl=/ زانیاری لەسەر شوێن و کاتی ئەزمونەکان وەرگرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOE-01
دوا دەستکاری02-08-2022
Add new comment