(گرێبەستی) چاپكردنی پەرتووكەكانی قۆناغەكانی خوێندن

پێناسە
چاپكردنی پەرتووكەكانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن، كە ساڵانە تەندەری بۆ دەكرێت، بە مەبەستی چاپكردن.
هەر بۆ ئەم مەبەستە چەندان چاپخانە و دەزگای چاپ، پێشكەشی ئەم تەندەرە دەكەن، بە پێی ئەو خەسڵەتەی كە وەزارەت دایناوە و هەبوونی مەرجەكان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی كردنەوە و شیكردنەوەی تەندەرەكان.
بە پشت بەستن بە مەرجەكانی كەمكردنەوە، دەزگایەكی چاپ یاخود چاپخانەیەک ئەم تەندەرەی بۆ دەردەچێت و دەبێت گرێبەست لەگەڵ وەزارەت بكات، كە لە ماوەیەكی دیاریكراو ئەم پەرتووكانە ڕادەستی وەزارەت بكات. مەرج نییە كەمترین نرخ وەربگیرێت.

لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گرێبەستە گشتییەكان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى گرێبەستە گشتییەكان / هەولێر
شەقامی کوردستان (٦٠) مەتری نزیک پەرلەمانی كوردستان
0662233807
مەرجەکان
بارمتەی سەرەتایی بە نوسراوێكی دەستەبەركردنی كاتی (خطاب ضمان) وێنەی ڕەسەن (اصلی) بۆ ماوەی (٦) شەش مانگ یان چەكێكی پەسەندكراو بە بڕی (٪٣)ی كۆی گشتی نرخی پێدراو. وەک یەکێک لە مەرجە یاساییەکانی گرێبەست دەبێت بارمتەی سەرەتای تێدا بێت بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی ٢٠١٦.
پسولەی كڕینی تەندەر وێنەی ڕەسەن، بۆ ئەوەی بزانرێت کە بەشدار بووە لە تەندەرەکە.
لیستێک لە كارە هاوجۆرەكان، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کۆمپانیا یان چاپخانەکە کاری لەم شێوەیەی پێ دەکرێت.
بەڵگەنامەی توانستی دارایی بۆ ماوەی (٣) سێ ساڵ، بۆ زانینی توانای دارایی کۆمپانیا.
نوسراوێكی پاكانە لە باجی دەرامەت پەسەندكراو بێت و نابێ بەسەر چووبێت، بۆ ئەوەی بزانرێت قەرزاری باجی دەرامەت نییە.
نوسراوی تۆماركردنی کۆمپانیا و چاپخانە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان، بۆ دڵنیابوون لەوەی کۆمپانیا لە کوردستان مۆڵەتی ڕێگەپێدانی چاپخانە یان کۆمپانیای هەیە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی (پاسپۆرت یان کارتى نیشتمانى یان ڕەگەزنامەى عێراقى یان کارتى زانیارى یان ناسنامەى بارى کەسى) ئەو كەسەی واژۆی گرێبەست دەكات، بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەی ئەو کەسەی کە گرێبەستەکە دەکات.
ناسنامەی بەڵێندەرایەتی، بۆ دڵنیابوون لە ئەندامێتیی ئەو کەسە لە یەکێتی بەڵێندەرانى کوردستان.
مۆڵەتی یاسایی تۆماركردنی لە تۆماری كۆمپانیاكان - وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان، مەبەست لێی دڵنیابوونە کە ئەو کۆمپانیایە بوونی هەیە لە هەرێمی کوردستان.
بەڵگەنامەی ڕێگەپێدان (تفويض أو تخويل) لە لایەن کۆمپانیا مۆر کرابێت یاخود بریکارنامەی یاسایی، ئەگەر لە لایەن نوێنەرەوە داواکرا.
ماوەی پێویست
ماوەی تەندەرێن، (١٤) چواردە ڕۆژ ڕاگەیاندن، (٧) حەوت ڕۆژ ئیشعار بە ئیحالە، (٧) حەوت ڕۆژ سپاردن. ماوەی گرێبەست، (٩٠) نەوەد بۆ (١٢٠) سەد و بیست ڕۆژ.
تێچوو
لە (گرێبەستی) چاپكردنی پەرتووكەكانی قۆناغەكانی خوێندندا وەزارەتی پەروەردە پارە دەدات بە لایەنی بەرامبەر بۆ دابینکردنی پەرتووک بۆ قوتابخانەکان. داهات تەنها فرۆشتنی تەندەرە کە بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی ٢٠١٦ وەزارەتی پلاندانان پاشکۆی (ج)ی نرخى تەندەرەکە دیارى دەکرێت، لە یاسا و ڕێنماییەکان هاوپێچ کراوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پسولەی كڕینی تەندەر.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتى گرێبەستە گشتییەكان، بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەر.
دوای پڕکردنەوەی تەندەر لە لایەن خزمەتخواز، تەندەرکە دەگەڕێنێتەوە دیوانی وەرزارەتی پەروەردە لە بۆکسی تایبەت بە تەندەرەکان دای دەنێت لە ڕۆژی دیاریکراودا، بە پێی بانگهێشتی گشتی بۆ پرۆسەی تەندەرێن.
دوای کردنەوە تەندەرەکان لە لایەن لیژنەی تایبەت بە کردنەوە و شیکردنەوەی تەندەرەکان، ئەو کۆمپانیا یان چاپخانەیە دەستنیشان دەکرێت کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت و نوسراوی ئاگادارکردنەوەی سپاردن، لە ڕێگای پۆستی وەزارەتی پەروەردە بۆ سەرجەم کۆمپانیا و چاپخانە بەشداربووەکان دەچێت، کە تێیدا کۆمپانیا یان چاپخانەی براوە دەستنیشان دەکرێت.
دواتر کۆمپانیا یان چاپخانەی براوە سەردانی وەزارەتی پەروەردە / بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستە گشتییەکان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی نوسراوی سپاردن.
دوای ئامادەکردنی ڕەشنووسی گرێبەستەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستە گشتییەکان، کۆمپانیا یان چاپخانەکە ئاگادار دەکرێتەوە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە.
دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستە گشتییەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی پارەی ڕەسمی دارایی و پارەی پوولی پەسندكردنی گرێبەست.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتى كاروباری یاسایی دەکات، بە مەبەستی پەسندكردنی گرێبەست.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچووی دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە گرێبەستەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری پەروەردە
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOE-15
دوا دەستکاری02-08-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.