پێناسە
بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات یاخود هەر مەبەستێکی تر، پێویستە دەرچووان بە شێوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پەروەردە، بە بەرگی وەرگێڕانی بڕوانامەی تایبەت، بڕوانامەكانیان وەربگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە
هەولێر / شەقامى کوردستان (٦٠م) / تەنیشت باڵەخانەی پەرلەمانى کوردستان / بەرامبەر پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان
ئیمەیڵ:- info@moe.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ئاراس / تەنیشت وەزارەتی تەندروستی
ئیمەیڵ:- gdoe.erbil@moe.gov.krd
07504499145
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەند
هەولێر/ (٦٠م) / تەنیشت بنایەی یەکیەتی زانایانی کوردستان
ئیمەیل: B.parwardai.N.hawler@gmail.com
07504727535
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر
هەولێر/ عه نکاوه / نزیک ئاگرکوژینه‌وەی عەنکاوه
ئیمەیل: parwarda.d@gmail.com

07504556115
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەشتی هەولێر
ئامادەیی باخانی کچان
ئیمەیل: parwardaydashtyhawler@gmail.com

07517972455
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شەقڵاوە
قەزای شەقڵاوە/ بەرامبەر کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە
ئیمەیل: parwardayshaqlawa@gmail.com
07504459618 - 07504625435
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مێرگەسور
مێرگەسۆر / گۆرەتوو / خانوو شەهیدانی گۆرەتوو
ئیمەیل: mjhadrazaq1@gmail.com
07504486922 -07504679095
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕەواندز
قەزای ڕەواندز / ڕێگای سەرەکی دۆڵی ئاکۆیان
ئیمەیل: Rwandzeducational@gmail.com
07510119790
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان
قەزای چۆمان/ نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان
ئیمەیل: parwarday.choman2003@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خەبات
قەزای خەبات / قایمقامیەتی قەزای خەبات
ئیمەیڵ:- xabat_100@yahoo.com
07514244443
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە
قەزای کۆیە / ئامادەیی کۆیەی کچان
ئیمەیل: Koyaparwarda@gmail.com
07501212731
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران
قەزای سۆران / دەروازەی سۆران / شەقامی بارزانی نەمر
ئیمەیل: Parwardaysoran1997@gmail.com
07517595334
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مەخمور
مخمور / ڕێگای سەرەکی / بەرامبەر سایلۆ
ئیمەیل: Abdulla.hawlerr@gmail.com
07504603753
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی سلێمانی
سلێمانی / نزیک پاسپۆرتى سلێمانى
ئیمەیڵ:- plan.suly@gmail.com
0533192070
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتیی سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی سابونکەران / بەرامبەر بانکی گۆیژە
ئیمەیل:plan.rozhhalat@gmail.com
07703203965
بەڕێوەبەرایەیتی پەروەردەی ڕۆژئاوا سلێمانی
سلێمانی / شەقامی سالم / تەنیشت مەکتەب سیاسی (یەکێتی نشتیمانی کوردستان)
ئیمەیڵ:- plan.rojawa@gmail.com
07703628880
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دوکان
قەزای دوکان / بانکی دوکان
ئیمەیڵ:- dukan@suliparwarda.com
07701575347
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ڕانیە
ڕانیە/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین
ئیمەیل:rania@suliparwarda.com
07501566300
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر
قەڵادزێ / گەڕەکی ئاشتی / تەنیشت بنکەی بەرگری شارستانی قەڵادزێ
ئیمەیڵ:- Pshdar@suliparwarda.com
07701550499 - 07501242489
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن
قوتابخانەی شۆڕی نوێی بنەڕەتی / پۆستە و گەیاندنی پێنجوێن
ئیمەیڵ:- parwardaypenjwen92@gmail.com
07732639998
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سیدسادق
سەیدسادق/ شەهیدان / نزیک کتێبخانەى گشتى
ئیمەیڵ:- plansaidsadq@gmail.com
0538840043
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەرەداغ
قەزای قەرەداغ / قایمقامیەتی قەزای قەرەداغ
ئیمەیڵ:- qaradax@suliparwarda.com
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان
قەزای دەربەندیخان / هەوارەبەرزە
ئیمەیل: plandarband@gmail.com
07702252582
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور
هەڵەبجەی تازە / سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور
ئیمەیڵ:- Plan.sharazwr@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی دهۆک
دهۆک/ نەخوشخانا ئازادى
ئیمەیڵ:- ahnadbani2050@Gmail .com

07504507649
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات/ دهۆک
دهۆک / جادا سولاڤ / نەخوشخانا ئازادی
07504509782
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی زاخۆ
زاخۆ / نەخوشخانا هەوارهاتن زاخۆ (نەخوشخانا شعبانیک)
ئیمەیل: perwerdazaxo1@yahoo.com
07504502529
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سێمێل
دهوک / سێمێل
07504717823
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بەردەڕەش
بەردەڕەش/ نزیک بەنکى بەردەڕەش
ئیمەیڵ:- pd.bardarash@gmail.com

07504699589
مەرجەکان
خزمەتخواز پێویستە خاوەنی بڕوانامەی ئەكادیمی یان دەرچووی ئامادەیی پیشەیی یان پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بێت بە لایەنی كەم یەكێک لە پۆلەكانی (١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی) خوێندبێت.
بڕوانامەی ڕەسەن بێت، هیچ هەڵەیەکی تێدا نەبێت و هاوتا بێت لەگەڵ بۆردی نمرەکانی.

وێنە کەسییەکەی هاوتابێت لەگەڵ ئەو وێنەیەی بە بڕوانامە کوردییەکەی لکاوە.
ئەگەر بڕوانامەکە بە مەبەستی درێژەدان بێت بە خوێندن، پێویستە لەگەڵ فۆرمی داواکاری بەڵێنامەی تایبەت بە خوێندن پڕ بکاتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی ڕەسەن كە وێنەی هەڵگری بڕوانامەكەی پێوە لكاوە (بۆ وەرگێڕان)، وە هیچ هەڵە و کەموکوڕییەک لە بڕوانامەکەی نەبێت و هاوتابێت لەگەڵ بۆردی نمرەکانی.
كۆپییەكی پاسپۆرت، بۆ ئەوەی بڕوانامەکە هاوتابێت لەگەڵ پاسپۆرتی خزمەتخوازەکە.
وێنەیەک لە بۆردی نمرەكانی تا وردبینی بكرێت، بە مەبەستی وردبینی.
(١) یەک وێنەی کەسی کە هاوتابێت لەگەڵ ئەو وێنەیەی بە بڕوانامە کوردییەکای لکاوە.
ماوەی پێویست
(٣) سێ کاتژمێر بۆ (٢) دوو ڕۆژ لە کاتی ئاسایی، بەڵام لە کاتی پێشکەشکردنی خوێندن بۆ زانکۆکان لەبەر داواکاری زۆر کاتی زیاتری پێویست دەبێت.
تێچوو
بە پێی نوسراوی وەزارەتى دارایى ژمارە (٩/٣/١٨٣٥٥) لە (١٣/٩/٢٠٠٧):
(١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار وەک ڕسوماتی دیاری کراو، لە کاتی داواکردنی وێنەی زیاتری بڕوانامەکە بۆ هەر وێنەیەکی زیاد بڕی (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز داواكارییەک پێشكەش دەكات لە بەشی بڕوانامەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكەى.
سەردانی قوتابخانەكەی دەكات بۆ ڕێکخستنی بڕوانامەکەى.
سەردانى بەشی بڕوانامەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكەى دەکات، بە مەبەستى وردبینیکردنى بڕوانامەى خزمەتخواز.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان دەکات.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی دانی بڕی ڕسوماتی دیاریکراو.
سەردانی ژووری وەرگێڕان، بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری وەرگێران بۆ زمانی ئینگلیزی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری بڕوانامەکان، بە مەبەستی پێداچوونەوە لە چۆنیەتی وەرگێڕان و وردبینیکردنی ناوەڕۆکی بڕوانامەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕوانامە وەرگێڕاوەکە، کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOE-12
دوا دەستکاری
02-08-2022
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان