پێدانی مۆڵەتی فرۆشتنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بە کۆمپانیا و کارگەکان

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی فرۆشتن و بازرگانیکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییە، بۆ ئەو کۆمپانیا و کارگانەی لە وەزارەتی تەندروستی مۆڵەتیان لە هەرێمی کوردستان هەیە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان / هەولێر
شەقامی (١٠٠)م تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ: info@kmcakrg.org
مەرجەکان
دەرەنجامی بڕوانامەی پشکنینەکەی دەقاودەقی خاسیەتەکانی بێت.
ئەگەر ئەو بەرهەمەی داواکراوە بۆ مۆڵەتی فرۆشتن بڕوانامەی (Certificate of pharmaceutical product) هەبێت، لە یەکێک لەو وڵاتە باوەڕپێکراوانەی لە لیستی هاوپێچدا ناویان هاتووە، پێویستە ئەو بەڵگەیە پێشکەش بە بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتیی (KMCA) بکرێت و لە هەمان بەڕێوەبەرایەتیی پەسەندبکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی بازرگانیکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ چواردە (١٤) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی کۆنووسی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٥٢٧) لە ٢٠١٤/٥/٢٥ بڕی:
بۆ ئەم دۆز فۆرمانەی خوارەوە بڕی (٤٥٠,٠٠٠) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت:
- Tablet
- Capsule
- Oral solution and suspensions
- Topical solutions and suspensions
- Ear solution and suspensions
- Rectal and vaginal suppositories

بۆ ئەم دۆز فۆرمانەی خوارەوە بڕی (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار وەردەگیرێت:
- Inhalation and aerosol
- Cream
- Jel
- Ointment
- Ophthalmic solutions and suspensions

بۆ ئەم دۆز فۆرمەی خوارەوە بڕی (٦٠٠,٠٠٠) شەش سەد هەزار دینار وەردەگیرێت:
- Injections

بۆ ئەم دۆز فۆرمەی خوارەوە بڕی (٢٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار وەردەگیرێت:
- Medical appliance

ڕێکار و هەنگاوەکان
چوونە ناو بەشی (erequest.kmcakrg.org)، بە مەبەستی هاوپێچکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانیکردنی هۆبەی ژمێریاری، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی بەشی چاپکردن، بە مەبەستی پێشکەشکردنی پسوولە و چاپکردنی مۆڵەتی فرۆشتن.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-36
دوا دەستکاری
03-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان