مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان به‌و پڕۆژانه‌ى له‌ياساى وەبەرهێناندا هاتوون بە هەموو سێکتەرەکانییەوە، لەگەڵ سوود وەرگرتنی وەبەرهێن لە ئیمتیازاتی پێشکەشکراو وەک لێخۆشبوونی باج و تەحویلکردنی پارە بۆ دەرەوەی هەرێم و چەند ئیمتیازاتێکی تر.
(ماددەی دووەم، خاڵی ١ تا ١١).
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
وەبەرهێن سەرمایەی پڕۆژەکەی زیاتر بێت لە (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دۆلار.
پڕۆژە وەبەرهێنانەکە کاریگەری هەبێت لەسەر ئابووریی کوردستان.
پێکهاتەی پڕۆژەکەی پێشکەشبکات، کە تیایدا چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی بۆ لیژنەی پەسەندکردنی سەرەتایی ڕوون کرابێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئەگەر وەبەرهێن کۆمپانیا بوو:
بڕوانامەی تۆمارکردنی کۆمپانیا، بۆ دڵنیابوون لە تۆمارکردنی کۆمپانیا لە هەرێم.
تواناي دارايى کۆمپانیا، بۆ دڵنیابوون لە توانای ئەنجامدانی پڕۆژە لە ڕووی داراییەوە.
چۆنیەتیی جێبەجێکردن و پێکهاتەی پڕۆژەکە.
ئەگەر وەبەرهێن کەسی ئاسایی بوو:
ڕەگەزنامە، بۆ ئەوەی بزانریت وەبەرهێن هەڵگری چ ڕەگەزنامەیەکە.
ناسنامەی باری شارستانی، بۆ بەدواداچوونی یاسایی.
تواناى دارايى، بۆ دڵنیابوون لە توانای ئەنجامدانی پڕۆژە لە ڕووی داراییەوە.
چۆنیەتیی جێبەجێکردن و پێکهاته‌ى پڕۆژە.
ماوەی پێویست
بەپێی بڕگەی(٣) لەماددەی (١٦)ی یاسای وەبەرهێناندا، ئەگەر هەر لایەنێکی پەيوەندیدار پڕۆژەکەی ئاڕاستەکرا و دوای پازدە (١٥) ڕۆژ وەڵامی دەستەی وەبەرهێنانی نەداوە، وەڵامەکەیان بەڕەزامەندبوون ئەژمار دەکرێت. سەد و هەشتا (١٨٠) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری و پێکهاتەی پڕۆژەکە.
پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکە.
فۆرمی داواکاری
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
BOI-08
دوا دەستکاری17-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.