پشتگیریکردن بۆ بەخشین لە ڕەسمى گومرگ بۆ هێنانى كەلوپەل پشتگيریکردنى وهبهرهێن بۆ هێنانی ئامێر و کهرهستهى خاو و سهرهتايى بۆ هەموو پێداویستی پڕۆژەکە، که هاوردهيان بکات بۆ لێخۆشبوون له باج و ڕهسمى گومرگ.
سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان سەرپەرشتیكردنى پڕۆژەكان بەپێى نەخشەى پێشكەشكراو بۆ وەبەرهێنان، پاش وەرگرتنى مۆڵەتى پڕۆژەكان.
گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان گهياندنى خزمهتگوزارى ژێرخان تا سنوورى پرۆژه مۆڵهتپێدراوهکان له دهستهى وهبهرهێنان وهکو (تۆڕى ئاو، ئاوهڕۆ، گهياندنى کارهبا، شهقام).
پێشکەشکردن و بەردەستکردنی هەلەکانی وەبەرهێنان هەلەکانی وەبەرهێنان، پڕۆژەی پێشنیارکراون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەخشەسازییان بۆ کراوە و پڕۆژەی پێویستن لە هەرێمی کوردستان. دوای کۆکردنەوەی پلانی وەزارەتەکان بەپێی پێویستیی ئەو وەزارەتە چەند پڕۆژەیەک دەخەنە بەردەست، بە شێوەی لیست کۆدەکرێنەوە و وەکو هەلی وەبەرهێنان دەخرێنە بەردەست.
بەرجەستەکردنى زانیاری بۆ وەبەرهێنەر خستنهڕووى زانیاریی يارمهتيدهر بۆ وهبهرهێنهران و دهزگاى حکومى و ناحکومى و توێژهرانى زانستى و دهزگاى ڕاگهياندن لەسەر پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکان بەوردی و بەگشتی، ئامادەکردنی نامیلکە و بڵاوکراوەی زانیاری لەسەر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی هەرێمى کوردستان.
چاودێری و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکان بەپێی تايبەتمەندى و نەخشە کەرتییە پێشکەشکراوەکان لە لایەن لیژنەی تایبەت کە پەیوەندییان بە جۆری کەرتەکەوە هەیە وەکو (کەرتی تەندروستی، نیشتەجێبوون، پیشەسازی، کشتوکاڵی).
مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بهو پڕۆژانهى لهياساى وەبەرهێناندا هاتوون بە هەموو سێکتەرەکانییەوە، لەگەڵ سوود وەرگرتنی وەبەرهێن لە ئیمتیازاتی پێشکەشکراو وەک لێخۆشبوونی باج و تەحویلکردنی پارە بۆ دەرەوەی هەرێم و چەند ئیمتیازاتێکی تر. (ماددەی دووەم، خاڵی ١ تا ١١).
ههڵسەنگاندنی مامهڵهى پڕۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵسەنگاندنی ئەو نەخشانەی لە لایەن وەبەرهێن پێشکەشکراوە لە هەموو بوارەکانی (ئەندازیاری، تەلارسازی، ستراکچەر، کارەبا، میکانیک)، گونجاوی لەگەڵ پڕۆگرامی ژینگە.