پێناسە
خستنه‌ڕووى زانیاریی يارمه‌تيده‌ر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و ده‌زگاى حکومى و ناحکومى و توێژه‌رانى زانستى و ده‌زگاى ڕاگه‌ياندن لەسەر پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکان بەوردی و بەگشتی، ئامادەکردنی نامیلکە و بڵاوکراوەی زانیاری لەسەر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی هەرێمى کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی دەستەی وەبەرهێنان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان

دەستەی وەبەرهێنان
ڕێگای (٦٠)م/ تەنیشت وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
0662531559
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر
ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر هۆتێلی چوارچرا
07504466997
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی
سەرچنار/ تەنیشت مزگەوتی مەشغلان
0663287417
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک
شەقامی مازی/ بەرامبەر پەیمانگای پۆلیتەکنیک
0627220971
مەرجەکان
وێبسایتی دەستە. www.kurdistanivestment.org لێرەدا پێویست بەهیچ مەرجێک ناکات.
ئەگەر زانیاریی داواکراو لە وێبسایتی دەستە نەبوو، ئەوا ئەو کەسەی داوای زانیاری دەکات داواکارییەکی فەرمی ئاڕاستەی دەستەکەمان دەکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هیچ بەڵگەنامەو ناسنامەی پێویست نییە تەنیا پێشکەشکردنی داواکاری، کە ژمارەی تەلەفۆن و ناو و جۆری بەکارهێنانی زانیارییەکانی تێدا ڕوون کرابێتەوە.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانیکردن و پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری زانیاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی زانیاری.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
BOI-06
دوا دەستکاری
17-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان