پێناسە
پشتگيریکردنى وه‌به‌رهێن بۆ هێنانی ئامێر و که‌ره‌سته‌ى خاو و سه‌ره‌تايى بۆ هەموو پێداویستی پرۆژەکە که‌ هاورده‌يان بکات بۆ لێخۆشبوون له‌ باج و ڕه‌سمى گومرگ.
لایەنی بەرپرس
دەستەی وەبەرهێنان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی دەستەی وەبەرهێنان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان

دەستەی وەبەرهێنان
ڕێگای ٦٠ م تەنیشت وەزارەتی ڕۆشنبیری
0662531559
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر
ڕێگای کەرکوک بەرامبەر هۆتێلی چوارچرا
07504466997
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی
سەرچنار تەنیشت مزگەوتی مەشغلان
0663287417
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک
شەقامی مازی بەرامبەر پەیمانگای پۆلی تەکنیکی
0627220971
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پڕۆژه‌که‌ مۆڵەتى وەبەرهێنانى هه‌بێت.
پڕۆژەکە دەست بەکار بووبێت.
پێویستە لەسەر وەبەرهێنەر لیستی کڕینی ئامێرەکان و بڕوانامەی دروستکردنی ئامێرەکان بە پێی ئەو دەرخستەیەی کە لەگەڵ مۆڵەتی وەرگرتنی پڕۆژەکە هێناویەتی پێشکەشی بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
لیستى پێداویستى و کەلوپەلەکان بەجۆر و بڕەکەیان ڕوونکرابێتەوە، بۆ زانینی بڕوجۆری کەلوپەلەکان لە لایەن دەستەى وه‌به‌رهێنان.
شوێنى هێنانە ژوورەوەى کەلوپەلەکان دیاری کرابێت بۆ بەرچاوڕوونی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوورى و دەستەى وه‌به‌رهێنان.
لیستى کڕین یاخود پسوولەى کڕین یاخود گرێبەستى کڕین بۆ دڵنیابوون لە کڕینی کەلوپەلەکان.
بڕوانامەى ئەو کۆمپانیایەى کەلوپەلەکانى دروستکردووە بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی و جۆری کەلوپەلەکان.
داواکاری پێشکەش بکات بۆ سوودمەندبوون لە خزمەتەکە.
مۆڵەتى وەبەرهێنان پێشکەش بکات بۆ ئەوەى بزاندرێت کە پڕۆژەکە مۆڵەتى وەبەرهێنانى وەرگرتووە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
لە بەڕێوەبەرايەتيە گشتيیەکانی پارێزگاکان ماوەی (٢) ڕۆژ دەخايەنێت، لە دەستەی وەبەرهێنان ماوەی (٢) ڕۆژ دەخایەنێت.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بەڕێوەبەرايەتيیە گشتيیەكانى وەبەرهێنان لە پارێزگاکان.
پێدانی نوسراوە لە دەستەی وەبەرهێنان بۆ وەزارەتى دارايى و ئابوورى – بەڕێوەبەرايەتى گشتى گومرگ
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
BOI-01
دوا دەستکاری03-04-2022

Add new comment