کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
ئەو باجەیە، کە لە کاتی گواستنەوەی خاوەنداریەتیی موڵک لە لایەنی فرۆشیارەوە وەردەگیرێت بە گوێرەی نرخی موڵکەکە کە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە خەمڵاندنی بۆ دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى هەولێر ١
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز / کۆمەڵگای باجەکان
ئیمێڵ: bbdaramat.hawler_1@yahoo.com
07504312662
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى هەولێر ٢
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز / کۆمەڵگای باجەکان
ئیمێڵ: bjd.hawler2@gmail.com
07501993493
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى کۆیە
کۆیە / کۆمەڵگای دارایی
ئیمێڵ: bd.koya@gmail.com
07503971943
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى سۆران
سۆران/ کۆمەڵگای دارایی
ئیمێڵ: bajidaramatisoran@yahoo.com
07504670815
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى دهۆک
دهۆک / تاخی میدیا / شەقامی ئوستڕالیا
ئیمێڵ: bajduhok@gmail.com
07504504526
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى زاخۆ
زاخۆ / نزیک باڵاخانەی نوێی دادگا
ئیمێڵ: bbdaramat.zakho@yahoo.com
07504334193
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى ئاکرێ
ئاکرێ/ گەڕەکی (١١)ی ئەیلول/ نزیک کۆمەڵگای دارایی ئاکرێ
ئیمێڵ: taxakre@yahoo.com
07504117122
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠)م / گردە بڕاوەکە / پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمێڵ: bajedaramat_slemany_1@yahoo.com

07702133002
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠)م / گردە بڕاوەکە / پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمێڵ: bajedaramat.suly2@gmail.com
07501211866
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى گەرمیان
گەرمیان / ناو بازاڕ / بەرامبەر باڵاخانەی بامۆک
ئیمێڵ: bajedaramategarmyan@gmail.com
07701363563
بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى ڕاپەرین
ڕانیە/ شەقامی سەرەکی / کۆمەڵگای فەرمانگەکان
ئیمێڵ: bajedaramat.raparen@hotmail.com

07701986045
تێبینەرایەتیى باجى دەرامەتى چەمچەماڵ
چەمچەماڵ/ گەڕەکی ڕاپەڕین / بەرامبەر بانکی چەمچەماڵ
ئیمێڵ: tbd.chamchamal@gmail.com
07701585693
تێبینەرایەتیى باجى دەرامەت و خانووبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان
ئیمێڵ: tbdkh.darbandikhan@gmail.com
07701553558
مەرجەکان
ئەگەر خاوەن موڵک ناکام بێت و تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر بێت، ئەوا دەبێت ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی سەرپەرشتیاری ناکامەکان بهێنێت.
پێویستە کەسی فرۆشیار و کڕیار پاکانەی باجی دەرامەتیان هەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەتی تایبەتمەند.
هێنانی مامەڵەی موڵکەکە، کە لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری خانووبەرە ڕێکخراوە.
هەر فرۆشیارێک مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهای لە باجی دەرامەت هەیە بۆ یەک موڵکی نیشەجێبوون بۆ پێنج (٥) ساڵ جارێک.
دەکرێت لە ڕێگای بریکارەوە خزمەتەکە داوابکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
کارتی زانیاری.
مامەڵەی موڵکەکە لەگەڵ قەواڵەی موڵک (سند) و وێنەیەک لە (کەشف)ی تاپۆ.
ئەستۆپاکیی باجی دەرامەت.
ماوەی پێویست
کەمترین کات یەک (١) کاتژمێر و نیو، و زۆرترین کات دوو (٢) کاتژمێرە، بەڵام ئەگەر قەرزاری باجی دەرامەت بووم ئەوا کاتەکەی بە پێی جۆری سەرچاوەی داهاتەکەی دەگۆڕێت، کە لە نێوان یەک (١) ڕۆژ بۆ دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج هیچ تێچوویەکی نییە.
ئەگەر قەرزار بوو و سەرچاوەی داهاتەکەی پێویستی بە دەرخستە بوو، ئەوکات پێویستە (١٨,٠٠٠) هەژدە هەزار دینار بدات وەکو کرێی دەرخستە بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١٥) لە ڕێکەوتی٢٠١٨/٧/٢٢.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت دەکات.
سەردانی ژووری خەمڵێنەری زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی فرۆشتنی موڵک و هەژمارکردنی باجەکەی کە لە ياساى ژمارە (٢٠) ساڵى ٢٠١١ هەموارى ياسايى (٢٦) ساڵى ٢٠٠٧ دا هاتووە.
سەردانی ژووری کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی زانینی هەبوونی دۆسییە.
سەردانی ژووری خەمڵێنەری پیشە دەکات، لە کاتی هەبوونی دۆسییە، ئەگەر قەرزار نەبوو ڕاستەوخۆ لاری نەبوونی ڕاییکردنی مامەڵەی فرۆشتنی موڵکەکەی پێدەدات، ئەگەر قەرزار بوو ئەوا ڕێکارەکانی دانی باجەکەی بگرێتەبەر.
سەردانی ژووری وردبینی پەیوەندیدار دەکات، بۆ وردبینیکردنی فۆڕمی فرۆشتنەکەی و پێڕاگەیاندنی باجەکەی و پڕکردنەوەی پسوولەی لیستی پێدان. ئەگەر خزمەتخواز داوای لێبوردنی ڕەها (اعفاء المطلق) یان بەخشینی(هبة) کرد لەم بڕە باجە ئەوا دەنێردرێتە ژووری کۆمپیوتەر، بۆ دڵنیابوون لەوەی مافی لێبوردنی ڕەها (اعفاء المطلق) یان بەخشینی(هبة) هەیە یاخود نا.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی باجەکەی ئەگەر لێبوردنی ڕەهای لە باجەکە وەرنەگرت.
سەردانی ژووری خەمڵێنەری زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن و وەرگرتنەوەی سەرەتاکانی مامەڵەکە پاشان مۆرکردنی فۆڕمی تایبەت بە مامەڵەی فرۆشتنی موڵک.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر فۆڕمەکە.
سەردانی ژووری خەمڵێنەری زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی سەرەتاکان و هەڵگرتنی سەرەتاکانی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-09
دوا دەستکاری
18-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان