پێناسە
ئه‌م خزمه‌تە پێشكه‌شده‌كرێت بۆ هه‌موو (كۆمپانیا، نووسینگه و وه‌كاله) گەشتیارییەکانی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنیان دوای بەسەرچوونی مۆڵەتەکانیان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار / هەولێر١
هه‌ولێر/ شه‌قامی عبدالله فه‌رهادی چواریانی مامز
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
07504476929
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / هه‌ولێر٢
هه‌ولێر/ گه‌ره‌كی (٣٢) پارک / نزیک مزگه‌وتی جەودەت ئەسعەدی
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
07504632193
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / سلێمانی
سلێمانی/ سه‌رچنار/ به‌رامبه‌ر سیتی سینه‌ما
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
07701530410 - 07704081100
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / دهۆک
دهۆک / شه‌قامی بارزان
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
07507719825
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار / گەرمیان
كه‌لار/ شه‌قامی شه‌هید كه‌ماڵ بێویانی
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
07701552096
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزار / هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
07501721672
مەرجەکان
پێویستە ده‌سته‌به‌ری بانكیی نوێ هەبێت له یه‌كێک له بانكه‌كانی هه‌رێم، به‌پێی ڕێنماییه‌كان.
پێویستە مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری هەبێت.
پێویستە به‌ڵێننامه به‌پێدانى زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر كۆمپانیا و پڕۆگرامه‌كانى بدات بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری په‌یوه‌ندیدار.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ده‌سته‌به‌ری بانكی نوێ له یه‌كێک له بانكه‌كانی هه‌رێم، به‌پێی ڕێنماییه‌كان.
ناوی ئه‌و خولانه، كه كارمه‌ندانی كۆمپانیا به‌شدارییان تێدا كردووه، هەروەها وێنه‌یه‌ک له بڕوانامه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له بواری گه‌شتیاری له ماوه‌ى ساڵى پێشوودا.
مۆڵەتی کارکردنی گەشتیاریی پێشوو.
وێنه‌یه‌ک له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى پێشتر نێردراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى گه‌شتوگوزار، کە تایبه‌تن به زانیاری دەربارەی ئه‌و گرووپه بیانییانه‌ى لە ماوەی ساڵی پێشوودا، لە وڵاتانی دەرەوە بۆ هەرێم هێنراون.
وێنه‌یه‌ک له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێشتر نێردراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى گه‌شتوگوزار، كه تایبه‌تن به زانیاری لە بارەى چاڵاکییەکانیان له ماوه‌ى ساڵى پێشوودا (ئه‌و گرووپانه‌ى لە دەرەوەی هەرێمەوە بۆ ناو هەرێم هێنراون، گرووپەکانی ناوخۆی هەرێم لە نێوان پارێزگاکاندا، ژمارەى ئەو پێشانگا گەشتوگوزارییانەى کە ستاندى هەبووە تیایدا).
پاكێجی گه‌شتیاری بۆ ئه‌و ساڵەی كه مۆڵه‌تی تێدا نوێده‌كرێته‌وه (به لایه‌نی كه‌م له پێنج (٥) پاكێج كه‌متر نه‌بێت له كاتی هێنانی گه‌شتیار له ده‌رەوه‌ی وڵات).
كۆتا سێ (٣) ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پشكنینی كاره‌كانی (كۆمپانیا /نووسینگه/ وه‌كاله).
ماوەی پێویست
حەوت (٧) بۆ پازدە (١٥) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٢٥) لە ٢٠١٧/١٢/٥ ئەم ڕسوماتە وەردەگیرێت لە خاوەنی (کۆمپانیا، وەکالە، نووسینگە)ی گەشتیاری لەکاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت.
ڕەسم و کرێى ساڵانەی خزمەتگوزارییەکان:
- بریکاری (وەکالە) گەشتیاری:
(١,٥٠٠,٠٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای گەشتیاری:
(٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١,٥٠٠,٠٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- نووسینگەی گەشتیاری تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- کرێی کەشف، پۆلێن‌کردن و پشکنین:
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
ڕەسم و کرێى ساڵانەی خزمەتگوزارییەکان:
- بریکاری (وەکالە) گەشتیاری:
(١,٥٠٠,٠٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای گەشتیاری:
(٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(١,٥٠٠,٠٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- کۆمپانیای تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- نووسینگەی گەشتیاری تایبەت بە هێنانی گەشتیار:
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
- کرێی کەشف، پۆلێن‌کردن و پشکنین:
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
(٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ شارەکانی تری هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ڕاپەڕین، قەزا و ناحییەکان).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی داواكاری نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى وەرگرتەی داواكارییه‌كه.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی ناردنی داواكارییه‌كه بۆ به‌شی په‌یوه‌ندیدار.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری دەکات، بە مەبەستی هه‌ڵسه‌نگاندنى پلان، به‌رنامه‌ى ساڵانه و پاكێجه‌كانی (كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله)ی گەشتیاری.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشکنینی گه‌شتیاری دەکات، بە مەبەستی هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و كارانه‌ى كه (كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله) ئه‌نجامی داوه له ماوه‌ى ساڵى پێشوودا، بە پشت به‌ستن به ڕاپۆرته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنین (فۆڕمی پشكنینی كاره‌كانی كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله).
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بۆ وردبینیكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و دڵنیابوون له بوونی هه‌موو بەڵگەنامەكانی نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت، هەروەها پێدانی ڕاوسه‌رنج دەربارهی نوێکردنەوەی، یان نوێ نەکردنەوەی، مۆڵه‌ت بۆ (كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله)ی گەشتیاری.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی پێدانی بڕیاری كۆتایی لەسەر نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارگێڕی دەکات، بە مەبەستی ده‌رهێنانی فه‌رمانی كارگێڕی بۆ (كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله)ی گەشتیاری.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕسوماتی ساڵانە له خاوه‌نی (كۆمپانیا/ نووسینگه/ وه‌كاله)، له‌گه‌ڵ وەرگرتنی ده‌سته‌به‌رى بانک.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆكردن له‌سه‌ر مۆڵه‌تەکە.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی ڕه‌وانه‌كردنى مۆڵه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌راییه‌كان بۆ دیوانی ده‌سته‌ى گشتیی گه‌شتوگوزار به نووسراوى فه‌رمى، بۆ ئه‌وه‌ى له لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته واژۆ بكرێت.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى وەرگرتەی نووسراوەكە و ناردنی بۆ نووسینگەی سەرۆكی دەستە.
سەردانی ژووری سەرۆكی دەستە دەکات، بە مەبەستی ناردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروبارى گه‌شتیارى.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری دەکات لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی وردبینیكردنی ئه‌و به‌راییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییەوە هاتووه.
سەردانی ژووری سه‌رۆكی ده‌سته دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری دەکات لە دیوانی دەستە، بە مەبەستی مۆركردنى مۆڵه‌تی كاركردن، ڕیزبهندكردنى و تۆماركردنى له داتابەیس، پاشان گێڕانەوەی مۆڵه‌تی كاركردنەکە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌یوه‌ندیدار به نووسراوێكى فه‌رمى، به واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى وەرگرتەى نووسراوەكە.
سەردانی ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەکات، بە مەبەستی ناردنی بۆ به‌شی مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت دەکات، بە مەبەستی داخستنى دۆسیه و پێدانى مۆڵه‌ته‌كه (وێنه‌ی ڕه‌سەن) به خاوه‌ن كۆمپانیا، هەروەها هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ک له مۆڵه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ به‌راییه‌كان و تۆماركردنى له داتابەیس.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-14
دوا دەستکاری
16-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان